@xanm20005.5: لەکۆتا وانە دەرنەچوون. ئێمە زۆر دەمێکە هاوار دەکەین کە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لە قەیرانێکی زۆر گەورەدایەو زوو فریای بکەون بەڵام بەداخەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرهەمەکەیان سەرهەڵدەدەن ، نازانم چی بڵێین کاتێک کە هاوڕيەکت لە بەرچاوت گیان لە دەست دەدات بەڵام تۆ هیچ گرنگییەکی پێنەدەیت و سەرقاڵی وێنەگرتن و سێڵڤی بیت و سەیری بکەیت و بەلایدا بڕۆیت و هیچ پەرچەکردارێکی مرۆڤانەت نەبێت کوا بەها مۆراڵی و مرۆییەکان کە جاران شانازیمان پێیانەوە دەکرد ،؟ئەگەر کار ئاوا بڕوات شتی زۆر دڵتەزێنتری خراپتر دەبینین، ئەمانە نەوەی دوای راپەڕین و بەرهەمی خۆماڵین. لە خودای گەورە داواکارین جێگای بەهەشت بێت و خودا سەبوری کەس و کاریشی بداتەوە.

🖤🌹
🖤🌹
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 14 November 2026 11:25:32 GMT
13462
626
8
290

Music

Download

Comments

emangwll234
EMAN گەردی 🕊️🍓 :
واللە رەست 😔
2026-11-14 22:02:26
0
jehadbradosti
جيهاد برادؤستي :
کۆچی دوایی کتوپڕی (زیلان دەشتی)، خوێندکاری قۆناغی کۆتایی بەشی ژینگە و تەندروستی لە زانکۆی سەڵاحەددین، کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستدا، خەمێکی قووڵی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام ئەوەی لە خودی مەرگەکە زیاتر بووەتە جێگەی شۆک و نیگەرانییەکی زۆر، مامەڵە و کاردانەوەی بەشێک لە هاوڕێ و هاوپۆلەکانییەتی لە ساتی کەوتن و گیانلەدەستدانیدا. مەرگ ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە و لە هەموو کات و ساتێکدا لەگەڵماندایە، بەڵام ئەوەی مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان و شۆک دەکات، گۆڕانی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانە. کچێکی گەنجی ٢٢ ساڵ کە ماوەی چوار ساڵی تەواو لەسەر یەک کورسی خوێندن لەگەڵ هاوڕێکانیدا بووە و هەمووان لە نزیکەوە ناسیویانە، لە کاتی تێکچوونی باری تەندروستی و بەربوونەوەیدا، لەبری ئەوەی هاوپۆلەکانی بەپەلە فریای بکەون، خۆشییەکانیان ڕابگرن و هاوخەمی بنوێنن، بەداخەوە بەشێکیان بە پێکەنینەوە سەیری دیمەنەکەیان کردووە و تەنانەت سەرقاڵی وێنەگرتن و سێڵفی بوون لەسەر تەرمی هاوڕێکەیان. ئەم دیمەنە ناخهەژێنە پرسیارێکی جددی لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆیی ئەمڕۆمان دروست دەکات: ئایا ئێمە لە کوردستان دەژین یان لە کۆمەڵگەیەکی نامۆ و دوور لە هەموو بەهایەک؟ لە ڕابردوودا هەمیشە دوعای ئەوەمان دەکرد کە لە غەریبی نەمرین، چونکە پێمان وابوو لە غەریبیدا کەس بە دەممانەوە نایەت و تەنیا دەبین. بەڵام بەداخەوە، ئەم ڕووداوە دەریخست کە ئێستا لە ناو خاک و وڵاتی خۆشماندا و لە ناو هاوڕێ و هاوزمانەکانماندا، مرۆڤ هەست بە غەریبی و تەنیایی دەکات. بەداخەوە بۆ ئەو جۆرە هاوڕێیەتییە، و ڕۆحت شاد بێت زیلانی جوانەمەرگ. ١٣/١١/٢٠٢٦ هەینی
2026-11-14 17:53:53
5
fiber.fen.1998
Fiber Fen 1998 :
تەبعەن
2026-11-14 19:09:22
1
v.sazan07
sazan :
رێک وایە
2026-11-14 19:35:11
1
dilkhaz_sndi
dilkhaz sindi :
بەداخەوە😳
2026-11-14 18:33:57
2
solin821
HASAN :
هیچ ناوێک نیە بە هاوڕێ باش .هەمووی دروویە بخوا 🥺🥺
2026-11-14 17:30:16
1
muhanadzaxo
muhanad zaxo :
2026-11-14 19:33:53
1
yatesk.ileyib
yatesk ileyib :
🥺🥺🥺
2026-11-14 19:53:53
1
somayahade2
🌷Sumiya Hade :
💔💔
2026-11-14 22:12:53
0
user.hesamadin
ʜᴇsᴀᴍ.ʙᴀʟʟᴀᴋᴀʏᴀᴛɪ💛 :
❤️❤️❤️
2026-11-14 15:07:48
1
To see more videos from user @xanm20005.5, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About