@zuhd_2: دنیایەک پڕی زینەت ژیانێک پڕی لهو دلتەنگ مەبە برای ئازیزم هەمان دەردی تۆمان هەیە خۆشویستنی دنیا هەموو شتێکی بیر بردوینەتەوە هەندێ جار ئەڵێم بەس نیە ئەونە ئەزانم کە الله و رسولم خۆشەوێ بەس نیە شریک بۆ الله بڕیار نادەم وە شوێن کەوتەی سونەتم دوای تۆزێک یەتە مێشکم گەر وابیت لە سەرکەوتوانی بەلام کێ دەلێ وایت؟؟ چی وای لێ کردیت ئەونە لەخۆت دڵنیا بیت کە (بلا حساب دخل الجنة) وەکو چۆن ترسم هەیە ئاواش ئومێدم بە الله هەیە وەک چۆن ؛ مالک بن دینار ئەفەرموێت: : (الخوف علی العمل أن لا یتقبل أشد من العمل) ترس لەسەر ئەوەی کە عمەلەکەت قبول نەبێت گەورە ترە لە ترسان لە نەکردنی عملەکە. بەلێ ئاوا لێی تێدەگەین کە پێویستە ترس بەرامبەر قبول بونی زیاتر بێت بەرامبەر ئەوەی کە ترسمان هەبێ لە نەکردنی بۆی هەیە بیکەین بەبێ الإخلاص بۆ سومعەو ریاء کەواتە لە خەسەراتمەندیاین برای نازدارم خەفەت مەخۆ وەکو تۆم منیش هاوخەمو هاو دەردتم، ««کان السلف الصالح یجتهدون في إتمام العمل وإکمالە وإتقانە ، ثم یهتمون بعد ذالک بقبولە و یخافون من ردە وهؤلاء الذین ( يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ) سەلەفی صالح رەحمەتی الله پڕژێت بەسەریاندا هەولیان داوە بە ڕێکو تەواوی و بە ئیتقانەوە عملەکە بکەن وە پاشان گرنگیان بە قبول بونی داوە وە لەوە ترساون رەت بکرێتەوە وەک چۆن الله ئەفەرموێت: وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا] و ئەوانەش وا هەقە ببەخشن لەو ماڵەى خوا پێیداون، دەبەخشن [وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ] کەچى هێمان دڵیان دەلەرزێ [أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ] لە گەڕانەوەیان بۆلاى پەروەردگاریان، واتە: دەترسن لەو ڕۆژەدا کارەکانیان باتڵ و پووچەڵ بێت . روي عن امام علی: قال :کونوا لقبول العمل أشد اهتماماً منکم بالعمل ألم تسمعوا الله عز وجل یقول:((قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ) امامی علی دەفەرموێت بۆ ئەوەی عمەلەکە قبوڵ بێت، گرنگی زیاتر بدەن بەوەی کە چۆن ئەنجامی دەدەن نەک بە خودی عمەلەکە . {قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّـهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ] (هابیل) وتى: جا من چى بکەم، بەڕاستیى خوا تەنها لە پارێزکاران خێرو قوربانى وەردەگرێ. «کان بعض السلف إذا صلّی صلاة استغفر من تقصیرە فیها کما یستغفر المذنب من ذنبە» هەندێک لە سەلەف کاتێک نويژیان ئەکرد داوای لێخۆشبونیان ئەکرد بۆ کەمتەرخەمی لە نويژەکە بە جۆرێک دوعایان ئەکردو داوای لێخۆشبونیان ئەکرد وەک چۆن تاوانبار داوای لێخۆشبون ئەکات بۆ تاوانەکەی. ئای خوایە ئەمە ئەو پیاوانەن کە دنیایان فرۆشت بۆ قیامەتیان ئەمە ئەو سەلەفەیە کە خەڵک لێی بێ ئاگایە ئەمە ئەو سەلەفەیە کە منو تۆ وا ئەزانین تەنها کەسانێکی ئاسایی بون ئەمەیە حقیقەتی -سەلەف-. قسەم زۆر هەیە بیکەم بە ئایەتێکی پیرۆز قسەکانم تەواو ئەکەم. نمونەى ژیانی دنیا: [اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ] بزانن كە ژیانی دونیا تەنها بریتییە لە یاری كردن و گاڵتەكردن و كات بەسەر بردن، وە شتێكە كە ئەڕوات و كۆتایی پێ دێت، وە جوانی و ڕازاوەیی و فەخرو شانازی كردنە بەسەر یەكتریدا بەو شتە دونیاییانەی كە هەتانە، وە فەخرو شانازی كردنە بەسەر یەكتریدا بە زۆرى ماڵ و منداڵ [كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ] نموونەی ژیانى دونیا لە بێنرخى و فەوتان و لەناوچوونى وەكو نموونەی بارانێكی بەسوود وایە كە دەداتە سەر زەویەكداو جوتیارەكە سەرسام ئەبێت بە بەرهەمەكەی كە چەند بەجوانی هاتووە، پاشان سەوز دەبێت [ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا] پاشان وشك دەبێت و دەبینیت زەرد ئەبێت [ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا] پاشان تێكئەشكێ و نامێنێت و لەناو ئەچێت، وە دونیاش هەر بەو شێوازەیە سەرەتا خۆش و جوانە وە دواتر تیا ئەچێ, وە مرۆڤیش وایە سەرەتا گەنج و لاوە تا پێ ئەگات دواتر پیر ئەبێت و ئەمرێت، (بۆیە بە ژیانى دونیا هەڵمەخەڵەتێن و با فریوتان نەدات و وەكو خۆى لێى تێبگەن و بزانن مەبەست لە ژیانى دونیا خواپەرستى و كردەوەى چاكە) [وَفِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ] بەڵام لە ڕۆژی قیامەت كافرو بێ باوەڕ سزای سەختی بۆ هەیە، وە باوەڕدارو گوێڕایەڵ لێخۆشبوون و ڕەزامەندی خوای گەورەیان بۆ هەیە [وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (20)] وە ژیانی دونیاش هیچ شتێك نییە تەنها شتومەكێكەو مرۆڤ پێی لە خشتە ئەبرێ و لە ڕێگای ڕاست پێی دەرئەچێ و لە خوای گەورە پێى دوور ئەكەوێتەوە ئەگەر وریا نەبێت . پێم سەیر ئەبێت هێشتا دنیامان خۆشبوێ….. #الحمدلله_دائماً_وابداً #سبحان_الله_وبحمده_سبحان_الله_العظيم #foryou #fyp
﮼طالب ﮼العلم🩶📚!
Region: IQ
Sunday 15 November 2026 14:57:20 GMT
Music
Download
Comments
مــحــمــد يـوســـف | ١٤٢٦ هـ :
جزاك الله خیرا
موسڵمان پێویستە بەردەوام لە نێوان ( الخوف والرجاء ) ترس و ئومێد بێت ، ترس لە عەزابی الله و ترس لە قبووڵ نەبوونی کردوەکانمان ، ئومێد بە ڕەحمەت و لێخۆشبوونی الله جل جلاله ....
بەڕاستی گرنگە بەردەوام بیر لە گەورەیی و عەزەمەتی الله بکەینەوە ، بیر بکەینەوە لە ڕۆژی یەکلاکەرەوە و ڕۆژە گەورەکە ( ڕۆژی دوایی ) چونکە بەڕاستی وادەکات دووربین لە هەڵە و تاوان ، الله تعالى بەڕەحمی خۆی لەگەڵمان بکات 🤲🏻
2026-11-15 16:12:57
1
Kuri_islam☪️🤍 :
❤️❤️❤️
2026-11-15 16:14:07
0
To see more videos from user @zuhd_2, please go to the Tikwm
homepage.