@letter.to.nowheree: ئەمڕۆ، تەواو لەناکاو، بە ئەنجامێکی پووچ، بەڵام ڕاستەقینە گەیشتم و ئەویش ئەوە بوو کە من بوونم نییە، بە مانای وشە هیچ بوونێکم نییە. لە ڕووناكی هەورەبروسکەیەکدا، بۆم دەرکەوت ئەوەی تەواوی ژیان وامزانیوە شارە، لە دەشتێکی کاکی بە کاکی زیاتر نییە کە هیچ ئاسمانێکی بەسەرەوە نییە. لەو ڕووناکییە زبرەدا، ڕووبەڕووی خۆم بوومەوە بەو شێوەیەی کە هەم، تەنانەت ئەو ئەگەرەیشم لەدەستدا کە دەمتوانی باوەڕ بکەم پێش جیهانیش بوونم هەبووە. قەت ڕۆحی من لە لەشێکەوە نەچووتە دانەیەکی تر، شتێکی وایش ڕوویدابێت، بەبێ خۆم بووە، بەبێ خۆمیک بۆی بگەڕێتەوە. من لە لێواری شارێک دەچم کە بوونی نییە، لە پێشەکییەکی دوورودرێژی کتێبێک دەچم کە قەت نەنووسراوە. من هیچکەس نیم. نازانم بنیادەم چۆن هەست دەکات، چۆن بیر دەکاتەوە، چۆن خۆشەویستی دەکات. من لە پاڵەوانی ڕۆمانێک دەچم کە هەرگیز تەواو نەکرا، بە هەڵواسراوی و نووقسانی جێهێشترا و، تەنیا لە خەیاڵەکانی ئەو کەسەدا دەژیم کە بەتەمابوو بینووسێت، ئەو کەسەی قەت بۆی ڕێکنەکەوت ژیانم پێ ببەخشێت. هەمیشە هەست دەکەم، هەمیشە بیر دەکەمەوە، بەڵام بیرکردنەوەکانم مانایان نییە، هەستەکانم، لە هەستی ڕاستەقینە ناچن. وەکو بڵێی لە دەلاقەیەکەوە بەربووبمەوە بۆ بۆشایییەکی نەبڕاوە، بەربوونەوەیەکی بەردەوام و بەبێ ئاڕاستە. وەکو بڵێی ڕۆحم لەناو گەرداودایە، لەنێو شێتییەک کە بە کەفوکوڵەوە بە دەوری پووچیدا دەسووڕێتەوە. وەک ئۆقیانووسێکی گەورە، کە کونێکی "هیچی" تێبووە و دەڕژێتە نێوییەوە. ئەو گەرداوە، تەواوی ئەو شتانە لەگەڵ خۆی دەبات کە ڕۆژانێک بینیوومە، یان بیستوومە: ماڵەکان، ڕووخسارەکان، کتێبەکان، سندووقەکان، کەمە میوزیکەکان، پارچەی دەنگەکان – ئەم گەرداوە بێکۆتا و نەگریسە، هەمووی قووت دەدات. خۆیشم چەقم، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوە بوونم هەیە، گەرداوەکە وا دەخوازێت چەقێکی هەبێت. خۆم هیچ نیم، بەڵام هەموو شتەکان بە دەورمدا دەسووڕێنەوە وەک ئەوەی شتێک بم. ئەگەرنا، تاکە پێناسە بۆ بوونی من ئەوەیە، بازنە هەر دەبێ چەقی هەبێت. من لە قولکەیەک دەچم کە دیوەرەکانی دارماون، لە گەنوگوییەکی لیق دەچم. من چەقی هەموو شتێکم و بە هیچی دەورەدراوم. وەک بڵێی خودی دۆزەخم لەناو خۆمدا هەڵگرتووە و ئەو دۆزەخەیش لەناوەوەمدا پێدەکەنێت، بەڵام پێکەنینێکی مرۆڤانە یان شەیتانانە نا، بەڵکوو له قارەقاری گەردوونێکی مردوو دەچێت، بۆ کەلاکی فیزیکی بۆشایی. تاریکی، کۆتایی هەموو جیهانەکان قووت دەدات، جێگۆرکێیان پێ دەکات بۆ ئەودیوی ناشوێن. #fyp #foryou
﮼من ﮼شئتم
Region: IQ
Sunday 15 November 2026 22:22:56 GMT
Music
Download
Comments
𖣂 :
😍😍😍
2026-11-16 21:23:43
1
To see more videos from user @letter.to.nowheree, please go to the Tikwm
homepage.