@hayaller.bilehayaloldu: هەوڵمدا شتێکت پێ بدەم کە هیچکات نەتبووە ، هەوڵمدا بەو خۆشەویستییەی کە پێتی دەبەخشم ئازارت لەکۆڵ بکەمەوە و سەلامەتیت پیشان بدەم.. بۆت بسەلمێنم کە بڕیار نییە هەمووان بەجێت بهێڵن.. بەڵام تێگەیشتم کە خۆشەویستی ناتوانێت شتێک بەدی بهێنێت کە بەرامبەرەکەت نەیەوێت.. وامدەزانی بە ئارامگرتن دەتوانم دڵت نەرم بکەم و ئارامت بکەمەوە ، خۆم بە بەرپرسیاری حاڵی باشت دەزانی ، نیگەرانت بووم بەڕاستی نیگەرانت بووم.. بەڵام نەمدەتوانی شتێک چاک بکەمەوە کە تۆ ناتەوێت ، هەڵەی تۆ نییە کە نەتتوانی لەم خۆشەویستییە تێبگەیت و هەڵەی منیش نییە کە پێشنیارم بۆی کرد.. بەڵام ئەمە بۆ من وانەیەک بوو کە تۆ ناتوانی بە خۆشەویستی ئازاری کەسێک لەناو ببەیت! بۆیە من وازم لێی هێنا... نەک بەهۆی کەلـلە ڕەقیەوە نەک بەهۆی خۆشنەویستنیـیەوە بەڵکوو بەهۆی قبووڵنەکردنییەوە..
🍸,
Region: IQ
Monday 16 November 2026 16:11:11 GMT
Music
Download
Comments
𝓐𝓡𝓨𝓐 :
kopy?🥹
2026-11-16 23:39:21
2
U-A :
tkaia kopy
2026-11-17 15:49:34
0
ئــــــــامــــــــۆزا🥀 :
منیش بەس حەزەکەم لە بەرام بەرم بیت و سێری چاوەکانت بکەم و وردە وردە لە شەرابەکەم بخۆمەوە و گوێ بۆ پیت بە بیت و وشە بە وشەیەک بگرم کە لە لێوەکانتەوە دێتە دەرەوە.. جار جار بزەیەک لە لێوەکانم دێتە سەر ڕوخسارم و سێری چاوی جوانت بکەم😍❤️❤️......
(ساتێک بۆ دڵناوی دڵشاوێک)
2026-11-17 17:37:57
0
ENG.Shad🖤 :
🖤🖤🖤
2026-11-17 09:21:18
0
To see more videos from user @hayaller.bilehayaloldu, please go to the Tikwm
homepage.