@elafkhoshnaw33: مـن کاتێک لە تەمەنێکی بچووکی ژیانما بۆ یەکەم جار شکـام و نا ئومێد کرام گریام بە جۆرێک گریام کە فرمێسکەکانم بوو بوون بە بەحرێکی گەورە و قووڵ کە خەریک بوون ئەیان خنکاندم و نووقمیان ئەکردم وە توڕەییەکەشم بڵێسەی ئەکرد وەک ئاگر و خەریک بوو ئەیسووتاندم, لەم ڕۆژانەدا ئەوەندە دڵم تەنگ بوو و خەمبار بووم وام هەست ئەکرد کە ئیدی ژیان بۆ من کۆتایی هاتووە و دەروازوی ڕووناکیم لێ ون بووبوو وام ئەزانی کۆتایی ڕێگاکەیە و ئەمویست ڕا بکەم و هەڵبێم لەم مەجەڕا, و ون بـم و دەست بەرداری ژیان بم بەڵام کە ئەمجارە دووبارە بۆ جاری دووەم نا ئومێد کرام کەمتر لە جاری پێشوو گریام حاڵم کەمێک باشتـر بوو لە جاران ئەوەندە ڕووح مردوو نەبووم و بەرە بەرە باشتر ئەبووم کە ئەم شکاندنە و بێ هیوا کردنەی من بۆ چەندین جار دووبارە بوویەوە و هەموو ڕۆژێک لەلایەن خەڵک و خێزان و هاوڕێ و دەوروبەرم چەقۆیەکم تێ ئەگیرا، ئیدی نەگریام, توڕە نەبووم, کاردانەوەم نەبوو و وەک کائینێکی بێ هەستم لێهات و هەرچی هەبوو لە دڵی خۆم ناشتم مرۆڤ کە لە شتانێک ڕادێت هیچ کاردانەوەیەکی نابێ خۆ ئەگەر مردنیش چەند جارێک بێ ئەوەندە لە مردن نە ئەترسـاین ئەوە بوو کە ئەو شکاندنانە منیان کرد بە مرۆڤێکی بێ هەسـت وەک ئەوەی دڵ لە جەستەما نەبێت و سیقە کردنم بە خەڵک کەم بۆوە ئەسڵەن هەر نەما!. و یارمەتی ئەوانەم ئەدا کە ئەیان ویست لە ژیانم بڕۆن و خۆم ڕێگەم نیشان ئەدان و ڕێبواریان بووم ئێستا وەک پێـشووتر نیم ڕۆشتنی کەسم بەلاوە گرنگ نیە هەر ئەوەیە کاتێک ئەڕۆن زەردەخەنەیەکی سارد ئەکەم و ئەڵێم کۆتایی هەمووتان هەر ئەوەیە و هەمووتان کاتین دایمەن ئەو قسـەیە بۆ خۆم دووبارە ئەکەمەوە " کە کەس تا سەر بۆ کەس نی و هەمووان ڕۆژێک دێ جێت ئەهێڵن و هەموومان لە ژیانی یەکتردا ڕێبوارێکین و ڕۆژێک ئەڕۆین لەوە زیاتر نا" و لەوەیە ئێستا سەخت بێ درک بەو ڕاستیە بکەی بەڵام ڕۆژێک دێت تێبگەی، لە کۆتاییدا کۆتاییم هێنا بە ئەو میهرەبانیەی دڵم کە بەجۆرێک گرنگیم بە مرۆڤانێک ئەدا و خۆشمەویستن ئامادە بووم ڕووحی خۆمیان فیدا بکەم و بەجۆرێک نەمە توانی واز لە خۆشویسـتنیان بهێنم و هەموو کات هەوڵی باش بوونیانم ئەدا هەموو کات خۆم ئەکردە قوربانی بۆ دڵخۆشبوونی ئەوانی تر و حاڵی خراپیان خراپیان ئەکردم هەموو کات لە هەڵەکانیان خۆشەبووم و بیانوویەکم ئەدۆزیەوە تا بڵێم مرۆڤانی باشن بەڵام ئەزانی چی؟ شکان و گریان و بێباکی مرۆڤەکان فێری ژیانت ئەکەن و لە واقیع دا ئەتژیەنن و خەیاڵ لە مێشکت دەرەکەن وات لێئەکەن تێبگەی لە نیەتی خەڵک و خەڵک بەباشی بناسی و متمانە لە دەست دەیت، ئەوەت نیشان ئەدەن کە خاوەنی دڵێکی باش بی خۆشناویسترێی بەڵکو بەکار ئەهێنرێی وات لێ ئەکا لە هەموو شتێک تێبگەی، دەی ئیتر هەموو ئازارەکان ئێستا بۆمن بوونەتە وانەیەک و ئەزموونم هەیە و لەئێستادا خوێندکارێکی ژیرم. #fyp #foryoupage #foryou #viral #actives?
elaf
Region: IQ
Tuesday 17 November 2026 04:29:26 GMT
Music
Download
Comments
𝘓𝘪𝘻𝘢𝘳𝘥🦎 :
𝘡𝘩𝘯𝘢𝘬𝘢𝘮😭🥹
2026-11-17 12:55:03
0
renas saadi :
لاپەرەی شەیتان بەجێبهێلە (بریا ، خۆزگە ،ئەگەر )وابوایە .... ئەمانە رابردوون ،رابردوو مردوە ،زیندووکرنەوەی تەنیا خەمێکە ،تەنیا دلتوندی لەدوایە ،دەی خۆ ژیان بەردەوامە ...لاپەرەی خودا هەلدەوە ئەم جارە (الیس اللە بکاف عبدە )ئەرئ خوا بەس نیە بۆ بەندەکەی ؟؟
خوایەک لە دایک و باوک باشتر بی ،خوایەک هەرج بکەی ئاگای لێتبی ،اخر بۆ بس لە ناخۆشی خوامان بیربیتەوە کۆتا کەس ئەو بێت ؟ بۆ هەمیشە لەگەلی نەبین ، دلخۆشیت دەوئ ؟ رابردوو لە بیر بکە ،هەنگاوی داهاتووت با گەرانەوەی تەواوەتی بێت بۆ لای خوای دروستکەری خۆت و هەموو جیهان ،فەرمانەکانی بەتەواوی جێبەجی بکە (نوێژ و زکر و دۆعا ) زۆر بکە اخر قسەی خۆیتی کە دەلی (الا بذكر الله تطمئن قلوب )بە یاد کردنەوەی ئەو دلەکان ئارام دەبن . . گومانت نەبئ هەرواش دەبی ، لە گوناح دوورکەوە با بجوکترین گوناحیش بێت نمونە ( گۆرانی کە دل دەمرێنی بەراستی ) اخر دەی دیسان خوا دەلئ ( و من اعرض عن ذكري فإن له معيشة ضنكا) هەر کەسێک روو وەرگێری لە یاد و قورئان ئەوا ژیانیکی سەختی دەبێت .....زانیت شتەکان ئاسانە لۆ لە خۆتی ئالۆز دەکەی ؟ ئەگەر کەسێکت لە ژیانت رۆیشتیە شوکری خوا بکە ،لەوانەیە خوا خراپەکی لئ لادابی ،وەکو ووتم خوا لە دایک و باوکت بە روحمترە ، اخر کئ حەزدەکات مندالەکەی تووشی زەرەر بێت ؟کەس ....ئەو ژەنگەی دلتی داپۆشیوە لای ببە، بە هەلدانەوەی پەرێکی نوئ (لاپەرەی خودا ئەمجارە
تیبینی / کۆمینتەکەم گشتیە تایبەت بە یەک کەس نیە ، بس لەم پۆستە دامنا 🌷
2026-11-17 09:43:04
2
د :
xushka jwanakam❣️
2026-11-17 13:45:36
0
beta272 :
😭
2026-11-17 18:43:24
0
srwa :
2026-11-17 20:50:37
0
The Black Swan :
دەمرەی بەس مردەنکی هیواش…
2026-11-17 16:44:34
0
To see more videos from user @elafkhoshnaw33, please go to the Tikwm
homepage.