@tarana_z0: خودایە، من بەندەیەکی بێدەسەڵاتم و تۆ پەروەردگاری هەموو دەسەڵاتەکانیت… 🤲🏻 هەموو ئەو شتانەی ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەم و لە توانای مندا زۆر قورسن، لای تۆ تەنها وەک چاوتروکانێکە خودایە، بە دڵێکی پڕ لە هیوا و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە ڕوو لە تۆ دەکەم؛ تکایە دەستم بگرە و بمگەیەنە بەو شتەی کە هەموو ڕۆژێک لە ناخمەوە داوای دەکەم. خودایە، من لە تۆ زیاتر کەسم نییە داوای لێبکەم، هیچ کەسێک وەک تۆ لە ناخم تێناگات، هیچ کەسێک وەک تۆ نازانێت چەندە ماندوم لە چاوەروانی . تۆ دەزانیت چەند جار بە بێدەنگی گریاوم ، چەند شەو لەتاو ژاوەژاوی مێشکم نەمتوانیوە بخەوم چەند جار بە هیواوە هەڵساوم و بێهیوا بوم و چەند جار لە ناخی دلەوە وتومە: ئەی خودایە، ئەمجارە چیتر نامەوێت دڵم بشکێت با ئەم جارە کۆتایی بێت چیتر بەرگە ناگرم و ماندوو بوم چەند جار...🥹 ئەی خودایە، ئەگەر ئەوەی داوای دەکەم خێری تێدایە، بە ئاسانترین شێوە بمگەیەنە پێی، ئەگەر کاتی هێشتا نەهاتووە، دڵم پڕبکە لە سەبر وئارامی تۆ دەتوانیت ئەوەی لە خەونەکانمدا دوورە، لە ڕاستیدا بۆم نزیک بکەیتەوە خودایە، من هەموو هیوام تەنها بە تۆیە تکایە دڵم بێهیوا مەکە چونکە تۆ باشتر لە هەموو کەسێک دەزانیت چاوەڕێی چیم چەندە ماندوم و چەندە تامەزرۆم یاڕەب ئەو دەرگایەم لێبکەرەوە کە هەموان بە زۆری ئەزانن بۆمن یارەب سالانێکە لەپشت ئەو دەرگایە وەستاوم بەگەورەیی خۆت رەحم بەو بەندە بێدەسەلاتەت بکەو دەرگاکەی لێبکەرەوە🥹🤲🏻🤍
♡ 𝑬𝒍𝒉𝒂 ♡
Region: IQ
Tuesday 17 November 2026 10:02:53 GMT
Music
Download
Comments
Nazdar_gyan🌹 :
خوای گەورە موعجیزەی هاتنەدی ئاواتەکانت پێنیشان بدات 🥺🤲
2026-11-19 21:36:18
0
🖤, :
اللهم امین یارب الحالمین
2026-11-17 16:49:36
0
Nur.💕 :
امین یارب 🤲🤲🤲😭😭😭
2026-11-17 21:16:30
0
TaNia :
اللهم امین
2026-11-17 19:43:54
0
kizholla❤ :
اللهم امین یااللە🤲🤲
2026-11-17 13:08:12
0
Bava :
🤲🤲
2026-11-18 05:00:42
0
To see more videos from user @tarana_z0, please go to the Tikwm
homepage.