@paruny.gul: شوێنکەوتنی پێغەمبەر صل الله علیه و سلم.. بەداخەوە، زۆربەی باوەڕداران دەبینی لاسایی پێغەمبەریان صل الله علیه وسلم دەکەنەوە،بە هیوای ئەوەی خوا بیانخاتە بەهەشتەوە،بە خورما ڕۆژوو دەشکێنن،بە هیوای ئەوەی خوا بە خورما خواردنەکەیان بیانخاتە بەهەشتەوە،لەسەر لای ڕاست دەخەون و بە بەرەکەتی پێغەمبەری دەزانن،ڕیش بەردەدەنەوە،چونکە تاشینی حەرامە،ئاو بە سێ جار دەخۆنەوە،وەک ئەوەی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم خواردوویەتەوە،دسداشەو عەبا لەبەر دەکەن،وەک ئەوەی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم لەبەری کردووه... هتد. توخوا با بەخۆماندا بێینەوە! خوا داوای لاساییکردنەوەی پێغەمبەری لە ئێمە نەکردووە،بەڵکو داوای شوێنکەوتنی کردووە. وە جیاوازییەکی گەورە لە نێوان شوێنکەوتن و لاساییکردنەوەدا هەیە. شوێنکەوتن بریتییە لە گەیشتن بە ئامانجەکان،هەرچەندە ئامرازەکان جیاواز بن،شوێنکەوتن ملکەچبوونە بە ویژدان و دڵەکان،نەک بە قاڵبەکان. هەموو ئەو شتانەی کە ئێمە بە لاساییکردنەوە دەیکەین لە سیفەت و نەریتە ژیانییەکانی پێغەمبەرە، لە دین نیین و هیچ پاداشتێکیان لەسەر نییە،لەوانەیە کارەکانمان بگاتە ئەوەی کەسایەتیی پێغەمبەر بکەنە هاوبەشی خوا،نعوذ بالله،وە ئەگەر نا، بۆچی بە شمشێر شەڕی دوژمنەکانمان ناکەین، وەک ئەوەی پێغەمبەر دەی‌کرد؟ بۆچی سواری ئۆتۆمبێل دەبین و سواری وشتر نابین تا بەرەکەتەکەی بەرمان بکەوێت و پەروەردگارمان بەهۆی ئەو بەرەکەتانەوە لە خۆمان ڕازی بکەین؟ شوێنکەوتنی پێغەمبەر بریتییە لە باوەڕهێنان بەو پەیامەی کە بۆی دابەزیوە و تێکۆشان بۆ بڵاوکردنەوەی بە حیکمەت و ئامۆژگاریی چاک و بە ڕەوشتی ڕۆژانەی خۆمان.. خوا لە قورئاندا داوای شوێنکەوتنی پێغەمبەری لە ئێمە کردووە، نەک لاسایی کردنەوەی.

محمد رشید
محمد رشید
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 19 November 2026 11:55:15 GMT
145
17
1
1

Music

Download

Comments

chash60
shary sharan :
اللهم صل وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله واصحابه أجمعين
2026-11-19 12:53:27
1
To see more videos from user @paruny.gul, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About