@mar1ch_1: هەندێک جار تەنها پێویستم بە کەسێکە بپرسێت: «چی بووە؟ بۆچی ئەوەندە بێدەنگیت؟» کەسێک کە کاتێک دەڵێم باش نیم ، بە وشەیەکی سادە تێنەپەڕێت، کەسێک کە پێش ئەوەی بڵێم چی لە دڵمایە هەست بکات شتێک لە ناخمدا دەشکێت . پێویستم بە کەسێکە کە گوێم لێ بگرێت، نەک چاوەڕێ بکات قسەکانم تەواو بن تاکو ئەوەیش دەردەکانی خۆی بگێڕێتەوە. دەزانی خراپترین جۆری تەنهایی ئەوە نییە کە کەس لە دەوروبەرت نەبێت، خراپترین جۆری تەنهایی ئەوەیە کە کەسانی دەوروبەرت هەبن، بەڵام هیچ کەسێکت نەبێت کە بتوانیت لەبەردەمی بگرییت، بێ ئەوەی خەمەکانت بە کەم بزانێت. کەسێک نەبێت کە بتوانیت بەبێ ترس و بەبێ شەرم هەموو ئەو شتانەی لە دڵتدا کۆبوونەتەوە بڵێیت. زۆر کەس نازانن چەند جار بە بێدەنگی شکاوم، بەڵام من دەزانم چەند شەو بە دڵێکی پڕ لە ئازار تێپەڕاندووە هەرچەندە ئێستا هەست دەکەم تەنها و بێ کەسم، بەڵام لە ناخی دڵمدا هێشتا باوەڕم هەیە کە ڕۆژێکی ئارام دێت؛ ڕۆژێک کە تێیدا پێویست نابێت خەمەکانم بشارمەوە، ڕۆژێک کە تێیدا هەست بکەم منیش شوێنێکم لە دڵی کەسێکدا هەیە… #🖤 #sherkobekas #fyp #foryoupage #viral

‘
‘
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 19 November 2026 20:07:04 GMT
692
70
6
5

Music

Download

Comments

novvem11
‘ :
ئاییییی روحی من
2026-11-19 20:31:10
1
muhamad_s39
مِحٌمِدِ صًأُئبّ وِلَيْ :
2026-11-19 20:11:14
1
a7a_0000000
𝕬𝖍𝕸𝖆𝕯 :
جوانـ🤍
2026-11-19 20:57:35
1
baheztaha
𝓑𝓪𝓱𝓮𝔃𝔃🖤 :
Copy text azet nabe
2026-11-19 22:26:18
0
e_m_y_28
e_m_y_28🐣 :
کۆپی؟
2026-11-19 22:34:08
0
To see more videos from user @mar1ch_1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About