@x_mardin_x: 👇🏻👇🏻👇🏻 ١- ئەگەر یاساکە کارو کاردانەوەیە ئەی بۆچی خراپەکارو ستە'مکارەکان وەک ئیسرا'ئیل یان ئەوروپاو گەن'دەڵەکان لە خۆشیدان و کاردانەوەی کارە خراپەکانیان وەرناگرن ؟ دوو هۆکاری لۆژیکی هەیە یەکەمیان پێکدادانی دوو هەڵەیە واتە خراپەکاری و خراپەکاری یەکیان گرتووە کاتێک لایەنێک ستە'مکارە و لایەنەکەی تریش لەناو نەزانی و پەرتەوازەیی و خورافاتدایە هیچ هێزێک نیە ڕێگری لێ بکات بۆیە ئەوەی کەرەستەی مادی بەهێزتری لایە زاڵ ئەبێت دووەمیش ستە'مکارێک ئەگەر لە دەرەوە داگیر'کەر بێت بەڵام لە ناوخۆدا یاسای زانست و پلان و ڕێکخستن جێبەجێ بکات بەرهەمی زانستەکەی ئەچنێتەوە نەک خراپەکاریەکەی بەڵام کاردانەوەی ستە'مەکەشیان ون نابێت لە مێژودا هیچ هێزێکی ستە'مکار تا سەر نەماوەتەوە و س'زای کۆتاییش لە قیامەت یەکلا ئەبێتەوە ٢- ئەی منداڵێکی ساوای غەز'زە یان ئەفریقا چ تاوا'نێکی هەیە خۆ ئەو نە مەز'هەبییە و نە بە نانێک هەڵخەڵەتاوە ؟ منداڵەکە خۆی بێتاوا'نە و هیچ هەڵەیەکی نیە بەڵام وەک لە ڤیدیۆکەیا باسم کرد ژیان کارلێکی کۆمەڵگاو تاکەکانە منداڵەکە باجی کارلێکی خراپی دوو لا ئەدات ستە'مکاری بکو'ژەکە و لاوازی و بێباکی گەورەکان و کۆمەڵگاکەی خۆی ڕێک وەک ئەوەی شۆفێرێکی سەر'خۆش توشی ڕوداو ببێت منداڵەکەی ناو سەیارەکەش زیانی پێ ئەگات بێ ئەوەی دەستی لە سوکانەکەیا بوبێت ، وە لەوانەیە تۆ بڵێی منداڵ تاوانی نیە بەڵام ئەبێ ئەوە بزانی ساتی مر’دن کو دێت سز’ا نیە بەڵکو کارلێکی یاساکانە پەیوەندی بە بێ تاوا’نی و تاوا’نباریەوە نیە ٣- باشە لافاو و بومەلەرزە چی خۆ مرۆڤ دروستی نەکردون تا بڵێیت هەڵەی خۆتانە ؟ لافاو و بومەلەرزە یاسای سروشتی زەوین بەبێ جوڵەی پلێتەکان و باران ژیان لەسەر زەوی نەئەبوو بەڵام کارەسات و مر'دن تیایا دەرەنجامی بڕیاری مرۆڤە نەک خودا لە ژاپۆن بومەلەرزەی حەوت پلە ئەدات کەس نامر'ێت چونکە ئەقڵ و ئەندازیاری و بیناسازی و ئەندازەیان بەکارهێناوە بەڵام لە وڵاتێکدا کە گەن'دەڵی هەیە و خانوو لەسەر ڕێڕەوی لافاو و بە کەرەستەی خراپ دروست ئەکرێت و مەجاریەکانیان خراپە تەنانەت پێنج پلەش کارەسات ئەنێتەوە کەواتە خودا یاسای داناوە و ئەقڵیشی داوە بە مرۆڤ تا خۆی لەگەڵی بگونجێنێ ٤- تۆ ئەڵێیت غەز'زە لەبەر مەز'هەبیبوون ئەمەی بەسەر هاتووە ئەی بۆ وڵاتە مەز'هەبییەکانی تر نەکو'ژراون ؟ باسکردنی هۆکاری شکست بە مانای کەمکردنەوەی تاوا'نی ستە'مکار نیە بکو'ژ هەمیشە تاوان'باری سەرەکیە بەڵام لە یاسای مانەوەدا کاتێک گەلێک لە شوێنێکی هەستیارا لەجیاتی خۆئامادەکردن و یەکگرتویی و زانست پشت بە وتاری سۆزداری و خورافات و چاوەڕوانی موعجیزە ئەبەستێ دەرگا بۆ دوژ'من ئەکاتەوە وڵاتانی تری مەزهەبی چونکە ئێستا لە شە'ڕی سەر'بازی ڕاستەوخۆدا نین و هاوکێشەی بەرژەوەندیان جیاوازە هەمان شتیان بەسەر نایەت بەڵام ئەوانیش باجی دواکەوتویی و شوێنکەوتنی خور’فات لە بواری تردا ئەدەن ٥- ئەگەر وتەی خوا وای نوسیوە هەڵەیە ئەی زانیاری پێشوەختەی خودا چی لێ یەت مەگەر هەموو شتێک نازانێ ؟ خەڵک زانیاری تێکەڵ ئەکەن لەگەڵ زۆرەملێ خودا لە دەرەوەی کاتە بۆیە ئەزانێ تۆ بە ئازادی خۆت چ هاوکێشەیەک هەڵئەبژێری و ئەنجامەکەی تۆمارە نەک ئەوەی ناچارت بکات هەڵە بکەیت جگە لەوەش لە قورئاندا وشەی کتب یان نوسین بە مانای دانانی یاسا دێت واتە خودا یاساکانی گەردوون و دەەئەنجامی کارلێکەکان و کاردانەوەکانی نوسیوە هەڵبژاردنەکەش بە تەواوی لای مرۆڤە ٦- ئەگەر هەموو شتێک ئەقڵ و کارو کاردانەوەیە کەواتە سودی دوعا چییە تۆ خودات کردۆتە تەماشاکەر ؟ دوعا بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی گەردوون نیە و جێگرەوەی ئەقڵ و کارکردنیش نیە مرۆڤ ناتوانێ دانیشێ و هیچ نەکات و داوا لە خودا بکات یاساکان بۆ ئەو بشکێنێ تەوەکول و دوعا لە قورئاندا دوای هەوڵدان و بڕیاردان دێت دوعا هێزو ئارامی دەرونی و ڕوونیت پێ ئەبەخشێ تا بتوانی باشترین بڕیار بدەیت و لەسەر ڕێگا ڕاستەکە بەردەوام بیت نەک ببێتە بیانویەک بۆ تەمبەڵی ٧- بۆچی لە قورئاندا ئەڵێت چاکە لە خوداوەیە بەڵام خراپە لە خۆتەوەیە ئەگەر سەرکەوتنم هی خۆم نیە چۆن شکستم هی خۆمە ؟ چونکە خودا سیستەمە تەواوەکە و یاساکان و ئەقڵەکەی پێ داویت کاتێک تۆ لەسەر ئەو یاسا ڕاستە ئەڕۆیت و ئەنجامی باش بەدەست ئەهێنیت لە بنەڕەتدا سودت لەو نیعمەت و سیستەمە بینیوە کە خودا دایناوە بەڵام کاتێک خراپە ڕوئەدات ئەوە بەهۆی دەستکاری هەڵە و لادانی تۆیە لەو سیستەمە ڕێک وەک کارەبا وایە ڕوناکیەکە هی کارەباکەیە بەڵام ئەگەر کەسێک وایەرێک بە هەڵە ببەستێ و شۆرت بکات ئەوە لە خراپ بەکارهێنانی خۆیەوەیە نەک کێشەی سەرچاوەی کارەباکە … #fyp #foryou #kurdistan #ئەهلی_قورئان #explore

X MARDIN X
X MARDIN X
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 19 November 2026 20:22:12 GMT
5818
766
44
198

Music

Download

Comments

user.kr00
𝐾4𝑟𝑧ℎ𝑖𝑛 :
باشە بۆ نموونە کە کارێکی خراپ ئەکەین دەرەنجامی خراپە وەرئەگرین،ئەی باشە خوا ئەزانی کە کارێکی خراپە ئەکەین بۆچی سزامان ئادات لەسەر ئەو کارە خراپە.؟
2026-11-20 12:25:14
1
.kurdawar
KURDAWAR :
بمێنی بۆ من و ئەو خەڵکەش 🩶 ئینجا ئەبێ ئەوەش بزانین وشەی كَتَبَ، اللّهُ، لنَا واتە خودا بۆمانی نووسیوە، نەک (عَلَيْنَا /بەسەرماندا نووسیوە). ئەم جیاوازی وشانە گرنگە
2026-11-19 20:42:54
9
na._d0a
𝑁𝐴.𝐷𝐴 :
یاخوا هەر بمێنیت بۆمان براگیان🖤
2026-11-19 22:35:35
3
haupa2
𓂀𝐻𝐼𝑅𝐴𝑀♟️𝐴𝑅𝐶𝐴𝑁𝑈𝑆∆∇ :
کاک ماردین سترۆیەکەتم بینی کە باسی نێژ کرد بەڵام ئەوەی ئەمەوێ بیزانم چەن ڕکات نێژبکەین؟ یان ئایا بەدڵی خۆمانە کە چەن ڕکات بکەین؟
2026-11-19 20:33:48
5
sumy194
🪡🌷Sumy design🌸🌸 :
دەست خۆش🥰
2026-11-19 20:32:02
0
mam.messi2
quranism☪️❤️‍🩹 :
دەست خوش 🥰
2026-11-19 20:44:52
5
zhalla_khoshnaw
𝐗_𝒁𝒉𝒂ℓℓ𝒂 𝑻𝒐𝒙𝒊𝒄_𝐗 :
سەرکەوتوبیت🥰
2026-11-19 20:27:23
5
baran2f
xala.baran مەزهەبی سونەی سامری :
دەست خۆشبی
2026-11-19 23:33:51
3
.ghost..rider
X ALI X :
کاک ماردین بەڕاستی نیعمەتێکی ڕاستەوخۆ و ڕاستەقینەی لەلایەن خوداوە بۆ ئێمە❤️‍🔥🥀
2026-11-19 22:05:53
2
classyvyxn
𝒜𝓌𝒾𝓃 :
Zor jwant wt dastxoshbe 🙏🏻
2026-11-20 08:50:50
1
.rubbyy0
𑣲⋆ :
Bzhit 🤍🥹
2026-11-19 21:05:37
3
ahmadotaher
Ahmad O Taher :
اللە سە ربە رزی دونیاو دوارۆژتان بکات .مامۆستا ماردین و مامۆستا دانیاڵ و ماموستا زاگرۆز .
2026-11-19 20:41:45
2
mer._.akbar
mer._.akbar :
2026-11-19 20:29:58
2
silentmoon.noxx
𝕯𝖆𝖗𝖐🖤 :
شازە بژیت🖤
2026-11-19 20:26:27
1
bilal_agronomist
بلال بشير (مهندس زراعي) :
زۆر جوانت هێنا! دەست خۆش بێت
2026-11-20 09:17:37
0
hemn.koye
Hemn Koye :
2026-11-20 04:14:14
1
17.honya
دامـ جــوو، :
2026-11-19 21:01:22
1
sumy194
🪡🌷Sumy design🌸🌸 :
🥰🥰
2026-11-19 20:31:45
1
_b4lbas0
MOB🪾’ :
کاک ماردین قبلە لەکوێە بەپێ قورئان
2026-11-20 18:57:38
0
aleenmalazada
✨ :
بێ وەی بی تاقە❤️
2026-11-20 07:43:57
2
hooman.barber1
Hooman.babani :
Dastakant xosh bet kaka mardin gyann allah sarkawtwt bkat yaxwa chawakam[Red heart][Red heart]
2026-11-19 21:33:52
1
icekiller321
IceAnas_x :
بژی بەردەوام بە براگەورە
2026-11-19 20:26:40
5
muhammad.kurdish
muhammad Kurdish :
سەرنجڕاکێشە
2026-11-19 22:01:21
1
098657878676l
. :
ئئستا جوابەکەم وەر نەگرت ئەوەی خو ا. دیناوە کەئەوەی دەبیت بیتت هەر دەبیت منتاوانم چیە کەدەبیت دایکم بکوژم یان باوکم بکوژم ئەوەنیە دەلی لە لەوحل معفوض هەموو ژیانت داندراوە کەواتە من استا بەس بینەرم گەر وابی گوومان دەکەویتە سەر بەبزیبدنی خودا چوونکەم من پیش بیمە دونیا تاوانم چبوە کە لەدنیا ژیانم ناخۆشبیت ؟
2026-11-20 19:35:19
0
hanar0435
hanar :
خاوەن پۆست :
2026-11-20 20:14:40
0
To see more videos from user @x_mardin_x, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About