@musab_islamic09: جەنگی خەندەق (ئەحزاب) : لە ساڵی ٥ی کۆچیدا، هۆزە جیاوازەکانی عەرەب (قوڕەیش، غەتەفان و هاوپەیمانەکانیان) یەکیان گرت و بە سوپایەکی زەبەلاحی ١٠ هەزار کەسییەوە بەرەو مەدینە بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە ئیسلام بهێنن. لە بەرامبەردا، ژمارەی موسڵمانان تەنها ٣ هەزار کەس بوو! کاتێک پێغەمبەر (د.خ) ڕاوێژی بە هاوەڵانی کرد، سەلمانی فارسی پێشنیارێکی نوێ و زیرەکانەی کرد کە تا ئەو کاتە عەرەب پێی ئاشنا نەبوو؛ ئەویش هەڵکەندنی خەندەقێکی (چاڵێکی) گەورە و قووڵ بوو لە بەشی باکووری مەدینە (چونکە سێ لای تری شارەکە بە شاخ و دارستانی چڕ دەورە درابوون و ڕێگەی هێرشکردن نەبوون). هەڵکەندنی خەندەقەکە تەنها چەند ڕۆژێکی خایاند ، سەرەڕای سەرمای زستان، برسێتی و ماندووبوونێکی زۆر، هەموو موسڵمانان پێکەوە کاریان تێدا دەکرد، تەنانەت خودی پێغەمبەر (د.خ) شانبەشانی هاوەڵان خاک و بەردی دەگواستەوە و بەردی لەسەر سکی بەستبوو لە برساندا، ئەمەش ورەیەکی بێوێنەی بە موسڵمانان بەخشی. کاتێک سوپای ١٠ هەزار کەسی گەیشتنە مەدینە، تووشی شۆک بوون؛ نە ئەسپەکانیان دەیانتوانی بەسەر خەندەقەکەدا باز بدەن و نە سەربازەکانیش دەیانتوانی لێی بپەڕنەوە. بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک گەمارۆی مەدینەیان دا و ناوبەناو تەنها تیرهاوێژی هەبوو، لە ناوخۆشدا هۆزی جوولەکەی (بەنو قوڕەیزە) پەیمانیان شکاند و دۆخەکە زۆر سەخت بوو. بەڵام لە کۆتاییدا، خوای گەورە باوبۆرانێکی سارد و زۆر بەهێزی ناردە سەر سوپای دوژمن کە خێمەکانیانی هەڵکەند، مەنجەڵەکانیانی وەرگەڕاند و ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵیانەوە. بەم شێوەیە دوژمن بێهیوا بوو و بەبێ هیچ شەڕێکی ڕاستەوخۆ پاشەکشەیان کرد و موسڵمانان بە سەرکەوتوویی لەم تاقیکردنەوە گەورەیە دەرچوون. #چیرۆکی_کاریگەر #وتاری_مامۆستایانی_ئایینی #القران_الكريم_راحه_نفسية😍🕋

Musab | مصعب
Musab | مصعب
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 20 November 2026 17:11:09 GMT
12328
2568
28
179

Music

Download

Comments

raman_.13._
Rama :
واتاکەی بە کوردی
2026-11-21 08:31:14
3
yusf_jabary01
𝑌𝑢𝑠𝑓_𝑆𝑎𝑖𝑑_𝐴𝑑𝑛𝑎𝑛 :
جَزَاكَ اللّٰهُ خَيْرَا برا گیان بەس هەوڵبە مەنوسە پێغەمبەر د.خ بنوسە پێغەمبەر درودی خوای لە سەر بێت یان بە عەرەبی هیوا دارم بەدڵێکی گەورەوە لێم وەرگری برای گەورەی منی♥️♥️
2026-11-21 14:47:04
1
mahamadbaxtyar17
. :
ئەوە هی (عبداللە کوڕی ڕەواحة)یە ڕەزای خوای لێبێت کە دەیگوتەوە پاشانیش سەحابەکان و پێغەمبەری خودا (ص) وە ئەوە لە کاتی دروستکردنی خەندەقەکە بوو چونکە عبداللە کوڕی ڕەواحە بەتەنیا بە کردەوە بەرگری لە دینەکە نەدەکرد بەڵکو بەزمانیشی کە مەبەستم (شعرە) وە فەرموودە هەیە کە پێغەمبەری خودا (ص) باسی شعرەکانی عبداللە کوڕی ڕەواحە دەکات بەڵام بیرم نییە مەتنەکەی چۆنە ئەگەر یەکێک بتوانێ بینوسێ.
2026-11-21 19:57:58
3
hajishkar5
﮼حاجی ﮼شکار🇸🇦 :
مەبەستم هیچ نیە بەس هیچ بەڵگەیەک هەیە یان فەرمودە یان قسەی یەکێک لە سەحابەکان؟
2026-11-20 19:38:51
2
hala_ff5
بێحاڵ☀️' :
فەرموودە؟
2026-11-21 14:52:21
0
m.l1alpha
𝑀.𝐿 :
ناوت وەک هی منە منیش ناوم مصعبە
2026-11-21 20:08:14
0
.llllllll..0
bt shkin :
2026-11-20 17:31:21
2
qaraman_02
⚔️𝑸𝒂𝒓𝒂𝒎𝒂𝒏⚔️ :
ٲلسلام عليكم براکەم ئەو د.خ جایز نیە هیوادارم تێی گەیشتبیت قسەکەم بگەیەنە بۆ ئەوانەی تێنەگەیشتونە ٲلسلام عليكم
2026-11-21 19:53:50
0
blackois
حەمە,,🥀☁️ :
🤲خوایە گیان لەبەهشتەکەی خۆت کۆمان بکەیتەوە🤲
2026-11-21 19:20:54
0
halkaut88
HALKAFT Mzuri :
2026-11-21 18:47:25
0
mahamadbaxtyar17
. :
جزاک اللە خیرا
2026-11-21 10:10:47
1
.llllllll..0
bt shkin :
2026-11-20 17:31:08
2
zanganaa22
عەبە گەرميانی :
🥰🥰🥰
2026-11-21 07:07:55
1
fkre.21
”فکری„ :
🌹🌹🌹
2026-11-20 19:29:13
1
muhamadzero8
. :
@🤴A7MAD🔥
2026-11-21 04:31:59
1
aso8109
Aso :
🖤🖤🖤
2026-11-21 13:53:14
0
shaxawanpirball
Shaxawan pirball :
🖤🖤🖤
2026-11-21 17:27:30
0
sofyasofya2027
سۆفیا :
فەضلی وتنی زکری ... ....لا حول ولا قوە الا باللە .... هەموو ناخۆشیەکانت کۆبکەرەوە لەناو دڵت رۆژانە دەست بکە بەوتنی لا حول ولا قوە الا باللە سەدەها جار ..... لەگەڵ ئومیدی گۆرینی بارودۆخت ... لە دوریت لە خوا پەرەستی بۆ خوا پەرەستی . لە ناخۆشی بۆ خۆشی .. لە نەزانین بۆ زانینی زانست.. لە نائومیدیت بە ژیان بۆ ئومێد بون بە ژیان .. پشت بەخوای گەورە هەموو شتیکت بوێت بۆت دەبێت لە دوای یەک .. هەمووئەمانە تەنها بە وتنی ... (لا حول ولا قوە الا باللە ) خوای گەورە ئاواتی هەموان بینیتە دی ... بۆیە لەگەورەیی کارەساتەکان مەڕوانە لەگەورەیی وبەهێزی خودابڕوانە زۆر بڵێ لاحول ولاقوةآلاباللە داوابکەخواقوەتی خۆیوپشانبات لەقبوڵ بونی دوعاوداواکاریەکانت بڵێ خودایەبەتۆنەبێ ناکرێ دەگێڕنەوە : جارێك ( عەوفی مالیك - هاتە لای پێغەمبەر ی خوا( صلی اللە علیە وسلم ) گوتی : سالمی کوڕم بەدیل گیراوە . خێزانەکەم زۆر دڵ تەنگە . خۆمان هەژارین پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم ) فەرمووی ئارامبە و زۆر زکری لاحول ولا قوە الا باللە بکەن . دەڵێن . لەپاش کەمێك ڕۆژ کافرەکان ئاگایان لە سالم بڕاو سالم ڕای کرد ، مەڕێکی زۆریشی لەگەڵ خۆی هێنا . کە ژمارەیان چوار هەزار (٤٠٠٠) مەڕ پتر دەبوو. 💜💙🍀
2026-11-21 10:09:06
2
To see more videos from user @musab_islamic09, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About