@lwalbal: ڕۆژێک دێت کە قەرەباڵغی دەورت دەبێتە بێدەنگی، و تەنها خۆت و سێبەرەکەت دەمێننەوە. لەوێدا، لە نێو ئەو بێدەنگییە قووڵەدا، بۆ یەکەمجار دەبینیت من کێ بووم. من بە هەستێکی پاک خۆشمدەویستیت؛ بێ مەرج، بێ نمایش و وەک هەوایەک کە بە بێدەنگی هەبوو بۆ هەناسەدان. لە ناخۆشیدا پێش ئەوەی داوای بکەیت لە لات بووم، و هیچکات حیسابی ئەوەم نەکرد چەندم داوە و چەندم وەرگرتووە. گلەیی من ئەوەیە کە لە کاتی بوونمدا، قەدری ئەو ئارامییە نەزانرا، و دڵسۆزی من وەک شتێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراو دەبینرا تا ئەو کاتەی بەتاڵییەکەی هەست پێکرا. حەسرەتیشم لەو کاتانەیە کە بە خێرایی ڕۆیشتن و نەبوونە ئەو یادگارییانەی دەکرا ببن، و لەو سۆزەی لە نێوان تێنەگەیشتندا ون بوو. ڕەنگە ئەو ڕۆژە هیچ شتێک نەگەڕێتەوە، بەڵام تێدەگەیت کە کەسێک لە ژیانتدا هەبوو، زۆر ڕاستتر و دڵسۆزتر لەوەی کە بیرت لێ دەکردەوە
﮼وەلبە
Region: DE
Friday 20 November 2026 19:21:32 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @lwalbal, please go to the Tikwm
homepage.