@4uo0nlyy1: من هیچ جارێک نیەتم ئەوە نەبووە کە ئەوەی بۆت کردووم لەسەرت قورس بکەم، بەڵام تۆ خۆت باشتر لە هەر کەسێک دەزانیت لە چ کاتێکدا لە تەنیشتت بووم. ئەو ڕۆژانەی هیچ کەسێکت نەدەدۆزییەوە تا گوێ لە ناڵە و قسەکانت بگرێت، من نەبووم ئەو کەسەی بە دڵێکی کراوەوە گوێی لێ دەگرتیت؟ ئەو شەوانەی هەموو شتێکت لە دڵدا کۆبووبووەوە و پێویستت بە کەسێک بوو تا بۆی بدوێیت، من نەبووم ئەوەی کاتم بۆ تەرخان دەکردیت؟ ئەو کاتانەی هیچ کەسێک گرنگی بە بوونت نەدەدا، من نەبووم کە هەموو وردەکارییەکانت بە گرنگ دەزانی؟کاتێک خەڵک لێت دوور دەکەوتنەوە، من نزیکتر دەبوومەوە، کاتێک هەمووان بێدەنگ دەبوون، من هەوڵم دەدا قسەت لەگەڵ بکەم، کاتێک هیچ کەسێک حەزی نەدەکرد گوێت لێ بگرێت، من بە درێژایی کات گوێم لێ دەگرتیت. ئەو کاتەی دڵت پێویستی بە ناز و میهرەبانی بوو، من بە هەموو توانامەوە هەوڵم دەدا هیچ کەمێکت نەبێت. ئەی ئێستا چۆن هەموو ئەوانەت لەبیر کردووە؟ چۆن وا بە ئاسانی وەک کەسێکی نەناسراو مامەڵەم لەگەڵ دەکەیت؟من بۆ ئەوەی تۆ دڵخۆش بیت، زۆر جار خۆم لە خۆشیم بێبەش کرد، بۆ ئەوەی تۆ ئارام بیت، زۆر جار خەمەکانی خۆمم لە دڵدا شاردەوە. هەموو جارێک تۆت پێویست بوو، من هەوڵم دەدا لەبەردەمت ئامادە بم، تەنانەت ئەگەر خۆشم هەزار کێشە و ئازارم هەبوایە. من لە کاتی پێویستیدا پشتت نەهێشت، لە کاتی ناخۆشیدا ڕووم لێت وەرنەگێڕا، بەڵکو هەموو جارێک هەوڵم دا ببمە ئەو کەسەی بتوانیت پشتی پێ ببەستیت.بەڵام ئەوەی ئێستا دڵم دەشکێنێت ئەوە نییە کە تۆ وەک من خۆشت نەویستوم، بەڵکو ئەوەیە کە وا دەردەکەوێت هەموو ئەو ڕۆژانەی من بە دڵسۆزی لە تەنیشتت بووم، لە بیرت چوونەتەوە. وەک ئەوەی هەرگیز کەسێک نەبووبێت بۆت، وەک ئەوەی هەرگیز کەسێک نەهاتبێت بۆ ئەوەی لە کاتی تەنهاییتدا هاوڕێت بێت. من چاوەڕێی ئەوەم نەبوو هەموو ئەو شتانەی بۆت کردم بەرامبەری بکەیتەوە، تەنها چاوەڕێم دەکرد بە هەمان ئاسانی دڵم نەشکێنیت کە من ڕۆژێک هەوڵم دا دڵی تۆ نەشکێنم.ئەی ئەو هەموو جارەی کە لەگەڵت بووم، چی بوو؟ ئەو هەموو قسەیەی بە دڵەوە گوێم لێ دەگرتیت، ئەو هەموو کاتەی بۆت تەرخانم دەکرد، ئەو هەموو جارەی کە لە کاتی بێکەسیتدا لە تەنیشتت بووم، ئایا هەموویان لە بیرت چوونەتەوە؟ من ئەوەندە بە ئاسانی نەبووم کە ئێستا وا مامەڵەم لەگەڵ بکەیت. منیش هەست و سۆزم هەبوو، منیش دڵم دەشکا، منیش پێویستم بە ناز و گرنگی هەبوو، بەڵام زۆرجار هەموو ئەوانەم فەرامۆش دەکرد بۆ ئەوەی تۆ هیچ کەمێکت نەبێت.سوپاس بۆ ئەوەی فێری کردمم هەموو کەسێک شایەنی ئەو هەموو دڵسۆزییە نییە. سوپاس بۆ ئەوەی زانیم هەندێک جار مرۆڤ هەموو توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پاراستنی شتێک، بەڵام ئەو شتە هەرگیز هەستی بەو پاراستنە ناکات. بە شکاندنم دەست خۆش، بەوەی ئەو هەموو میهرەبانییەت بە بێباکی وەڵام دایەوە دەست خۆش. من پێم وابوو ئەو کەسەی هەموو جارێک لە کاتی ناخۆشیدا لە تەنیشتی بووم، لانیکەم ڕۆژێک بەهای بوونم دەزانێت، بەڵام دیارە هەڵە بووم.من وەک کەسێک بووم کە گوڵێکی لە باخچەیەکدا چاندبوو، هەموو ڕۆژێک ئاوی دەدا، چاودێری دەکرد، لە گەرما و سەرما هەوڵی پاراستنی دەدا، هەرکاتێک پەژموردە دەبوو، زیاتر گرنگی پێ دەدا، هەرکاتێک لاواز دەبوو، بە هیوای گەشەکردنەوەی زیاتر ئاوی پێ دەدا. بەڵام نەیدەزانی ئەو گوڵە لە بنەڕەتدا بڕیاری وشکبوونەوەی داوە. منیش هەر ئاوم دا، هەر چاوەڕێ بووم، هەر بە هیوای ئەوەم بووم ڕۆژێک ئەو هەموو خۆشەویستییە بەرهەم بدات، بەڵام لە کۆتاییدا تەنها ماندووبوونی خۆمم بینی.نەمدەزانی هەموو ئەو گرنگییەی من پێت دەدەم، لە لای تۆدا ئەوەندە ئاسانە لەبیر بکرێت. نەمدەزانی هەموو ئەو هەوڵانەی من بۆ ئەوە دەدەم تۆ هەرگیز هەست بە تەنهایی نەکەیت، ڕۆژێک دەبنە هۆی ئەوەی خۆم بە تەنها بمێنمەوە. نەمدەزانی ئەوەندەی من بۆ گەشەکردنی ئەو گوڵە هەوڵ دەدەم، ئەوەندەی تر خۆم لە ناو ماندووبووندا ون دەکەم.بەڵام هەرچی بووبێت، من ناتوانم بڵێم پەشیمانم لەوەی ڕۆژێک بە دڵەوە لە تەنیشتت بووم، چونکە ئەوە سروشتی من بوو، بەڵام ئەوەی فێری بووم ئەوەیە کە نابێت هەموو هێز و میهرەبانییەکەت بۆ کەسێک تەرخان بکەیت کە بەهایان نازانێت. من نایکەم بە منەت، بەڵام تۆش ناتوانیت ئەو ڕاستییە بگۆڕیتەوە کە لەو کاتانەی هیچ کەست نەبوو، من لەگەڵت بووم. ئەگەر ڕۆژێک هەموو ئەو ڕۆژانەت بیر کەوتەوە، ئەوا بزانە کەسێک هەبوو بە دڵێکی پاکەوە هەموو هەوڵی خۆی دا تۆ دڵخۆش بیت، بەڵام لە کۆتاییدا خۆی بوو بەو کەسەی پێویستی بە ئارامی و دڵنەوایی هەبوو...#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee
مـچـی،
Region: IQ
Monday 23 November 2026 08:16:51 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @4uo0nlyy1, please go to the Tikwm
homepage.