@maimalum28: #quangcao #duoctaitro #thoitrangnu

Mai má lúm
Mai má lúm
Open In TikTok:
Region: VN
Tuesday 24 November 2026 13:55:30 GMT
1184
12
0
3

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @maimalum28, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پایکولی دەکەوێتە باشوری چیای قەرەداغ نزیک گوندی بەرکەڵ لە دەربەندیخان، نزیکەی سەد کیلۆمەتر لە سلێمانییەوە دوورە، شوێنەکە خۆی ڕێڕەوێکی کۆنی نێوان ئازەربایجان و تیسفون بووە. ئەم مۆنۆمێنتە لە ساڵی دوو سەد و نەوەد و سێی زایینی لەلایەن نەرسەی پاشای ساسانییەوە دروستکراوە کە لە نێوان ساڵانی دوو سەد و نەوەد و سێ تا سێ سەد و دوو حوکمی کردووە. چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مردنی بەهرامی دووەم، کاتێک کوڕە منداڵەکەی بەهرامی سێیەم لەلایەن پیاوێکی دەسەڵاتداری کۆشک بە ناوی وەهنامی کوڕی تاترۆس بە نهێنی و بەبێ ڕەزامەندی خانەدانەکان کرایە پاشا. خانەدان و گەورەکانی ئێرانشار ئەم کارەیان بە کودەتا زانی و بانگهێشتی نەرسەیان کرد کە لەو کاتەدا پاشای ئەرمەنستان بوو و مامی بەهرامی دووەم بوو، بێت و تەخت وەربگرێت. نەرسە بە سوپاکەیەوە بەرەو تیسفون بەڕێکەوت و لە پایکولی هەموو گەورەکان کۆبوونەوە و سوێندی دڵسۆزیان بۆ خوارد، هەر بۆیە ئەو بڕیاریدا لە هەمان شوێندا یادگارییەک دروست بکات بۆ ئەوەی بسەلمێنێت کە لەلایەن شەرعییەوە هەڵبژێردراوە. لەسەر دیوارەکانی ئەو تاوەرە دوو دیواری درێژ پڕ لە نووسراو هەبووە بە دوو زمان نووسراوە، زمانی پارتی و زمانی پەهلەوی ساسانی، ئەمەش دوایین جار بووە زمانی پارتی لە مێژووی ساسانیدا بەکاربهێنرێت و لە دوای ئەوە تەنها پەهلەوی ماوەتەوە و درێژترین نووسراوی ساسانییە کە تا ئێستا ماوە. لە سەرەتادا نەرسە نەسەبی خۆی دەهێنێت و دەڵێت من نەرسە کوڕی شاپوری یەکەم و نەوەی ئەردەشێری یەکەمم لە بنەماڵەی ساسان، پاشان بە وردی باسی کودەتاکەی وەهنام دەکات و چۆن بەهرامی سێیەمی کردۆتە پاشا، لە کۆتاییدا لیستێکی زۆر درێژ دێنێت کە زیاتر لە سەد ناوی تێدایە لەو کەسانەی کە هاتوون بۆ پایکولی و پشتگیریان کردووە، لەوانە پاشای ئیبران و پاشای سەکستان و مۆبەدی گەورە و سەرداری سوپا و زۆر پلەی تری ئیمپراتۆریەت، ئەم لیستە بووەتە گرنگترین سەرچاوە بۆ تێگەیشتن لە شێوەی دەوڵەتی ساسانی. بیناکە خۆی تاوەرێکی چوارگۆشە بووە نزیکەی هەشت بۆ دە مەتر بەرز بە بەردی گەورەی هەڵکۆڵراو دروستکرابوو، لەسەر هەر بەردێک پارچەیەک لە نووسراوەکە هەبووە و لەسەرووشی وێنەی نەرسە و خانەدانەکان، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزە و شەڕ و تێپەڕبوونی ڕۆژگارەوە ڕووخاوە و ئێستا تەنها بنکەکەی ماوە لە قەرەداغ لە نێو گیا و گوڵی کێوی، بەردەکانیش بڵاوبوونەتەوە و زۆربەیان لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراون و هەندێکیان لە بەغدان و تیمێکی ئیتاڵی لە زانکۆی ساپێنزای ڕۆما بە سەرۆکایەتی کارلۆ چێرێتی لەگەڵ مۆزەخانەی سلێمانی کاردەکەن بۆ کۆکردنەوە و خوێندنەوەیان، بەداخەوە وەک زۆربەی شوێنەوارەکانی کوردستان زۆر کەس نازانێت ئەم شوێنە چییە و بێ خاوەن ماوەتەوە. بۆ کورد گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بەڵگەیە کە ئێمە لێرە بووین پێش فارس و پێش عەرەب و دەیسەلمێنێت قەرەداغ ناوەندی بڕیاری ئیمپراتۆریەتی بووە، یەکەم جاریشە وشەی ئێرانشار بەم شێوەیە لەوێ بەکارهاتووە و کوردستان دڵی ئەو ئێرانشارە بووە، هەروەها هێمای بەرخۆدانی خانەدانەکانە دژی کودەتا، بۆیە پایکولی تەنها بەرد نییە، پایکولی بەڵگەیە، بەڵگەی ئەوەی کە ئێمە لێرە بووین و ساسان خۆی لێرە ناوی نووسیوە، ئەگەر بەردەکان قسە بکەن دەڵێن ئێمە هەر لێرەین و پایکولی نەمردووە. . #کورد #کوردستان

About