@nabunt.22: هەموو شتێکی ئەم مانگە ئەوم بیرەخاتەوە.. وەک ئەوەی ئەم مانگە تەنها بۆ ئەوە هاتبێتەوە کە برینم بکولێنێتەوە و بیرم بخاتەوە ڕۆژێک کەسێکم هەبوو کە ئێستا تەنها لە یادەوەرییەکانمدا ماوەتەوە. ئەگاتە هەر بەروارێک بیرم ئەکەوێتەوە ئەو ڕۆژە چی بوو، لە کوێ بووین، چیمان ئەوت و چۆن پێکەوە پێدەکەنین. یان ئەو شەوانەی قسەکانمان کۆتاییان نەئەهات. وەک ئەوەی کات لەوێ وەستابێت و من هێشتا لەوێ گیرم خواردبێت. بەخۆم ئەڵێم ئەو ڕۆژانە تێپەڕیون و ئەو ئیتر لێرە نییە، ئەبێت ڕابێم بە نەبوونی. بەڵام چۆن ڕابێم کاتێک هەر شتێکی بچووک، هەر گۆرانییەک، هەر شوێنێک، هەر وشەیەک، ناچارم ئەکات جارێکی تر لە ناو دڵی خۆمدا بگەڕێمەوە بۆ لای ئەو؟ ئەم مانگە نەک تەنها بیرم ئەخاتەوە کە ئەوم لەدەست داوە، بەڵکو بیرم ئەخاتەوە کە چەند خۆشمدەویست. چەند دڵم بە بوونی گەرم بوو، و چەند بێدەنگ و بێئاگا بووم لەو کاتەی نەمدەزانی ئەو ساتە بچووکانە ڕۆژێک دەبنە خەمێکی هەمیشەیی کە لەگەڵمدا. خۆزگە بزانیت لە ناو ئەم ڕۆژانەدا چەند دەمەوێت جارێکی تر هەواڵت بپرسم، نە بۆ ئەوەی شتێک بگۆڕم بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی بزانم هێشتا باشیت! هەرچەندە ئەزانم مافی ئەو پرسیارەشم نییە.. ئەزانی ئەوەی زیاتر دڵم ئەشکێنێت چیە؟ ئەوەیە کە ئەم مانگە بۆ تۆ لەوانەیە مانگێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من هەر ڕۆژێکی ئەبێتەوە بە یادێک و هەر شەوێکی ئەبێتەوە بە فرمێسکێک. خۆزگە ئەم مانگە تەنها مانگێک بووایە، نەک گۆڕستانی هەموو ئەو ساتانەی کە لەگەڵ تۆدا تێی ژیام! #foryoupage#actives?#kurdishtiktok#fyp#virall

🖤..
🖤..
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 26 November 2026 12:13:53 GMT
5819
929
2
159

Music

Download

Comments

iuv.anii1
💎﮼ :
copi kapshn gulakam',♥️?
2026-11-26 15:56:29
2
To see more videos from user @nabunt.22, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About