@bruska.hawal: گەڕانەوە بۆ سنووری ٢٠٠٣ تەنها لە دەستدانی بیرە نەوتەکان نین وەک تۆ تێ گەیێنراوی،چۆن کارەساتە بۆ کورد. ـ بە گەڕانەوە بۆ سنووری ٢٠٠٣، هەرێمی کوردستان تەنها لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)دا قەتیس دەبێتەوە. ـ نزیکەی ٤٥٪ بۆ ٥٠٪ـی ئەو خاکەی لە ژێر دەسەڵاتی کورددا بوو لەدەست دەدرێت و ڕووبەری هەرێم لە نزیکەی ٧٨ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەوە بۆ نزیکەی ٤٠,٦٤٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە کەمدەبێتەوە. ـ هەرێم بە تەواوی دادەبڕێت لە پارێزگای کەرکوک، دەشتی نەینەوا، شنگال، مەخموور، خانەقین، مەندەلی و خورماتوو. -هەرێم پەیوەندی ڕاستەوخۆی جوگرافی لەگەڵ بەشێکی زۆری ڕۆژئاوای کوردستان (ڕەبیعە و شنگال) و قووڵایی ستراتیژیی لەگەڵ ناوەڕاستی عێراق لەدەست دەدات. هێزە عێراقییەکانیش دێنە سەر سنووری شارەکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی. - هەرێم نزیکەی ٤٠٪ بۆ ٥٠٪ـی یەدەگی نەوت و گازی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات. -لەدەستدانی ناوچە کشتوکاڵییە بەپیتەکان (دەشتی نەینەوا، مەخموور، کەندێناوە، شەمامک، گەرمیان) و سەرچاوە ئاوییەکانی وەک بەنداوی مووسڵ، بە واتای لەدەستدانی (سەبەتەی خۆراکی کوردستان)خستنە مەترسیی ئاسایشی خۆراکی هەرێم دێت. ـ دەروازەی سنووریی مەندەلی و بەشێک لە دەروازەکانی سنووری سووریا بە تەواوی لەدەست دەردەچن. گەرانەوە بۆ سنوری ٢٠٠٣ واتە بە کردەیی هەڵوەشانەوەی ماددەی ١٤٠ـی دەستوور و دەستبەرداربوون لە مافە مێژوویی و دەستوورییەکانی کورد لەو ناوچانە دێت. - کورد قورسایی سیاسی و نوێنەرایەتیی خۆی لە کەرکوک، نەینەوا، دیالە و پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو لەدەست دەدات، بەمەش چیتر وەک فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا نامێنێتەوە. - هەرێم لە قەوارەیەکی خاوەن نفووزی فراوانەوە دەبێتە هەرێمێکی لۆکاڵی گەمارۆدراو لە نێوان حکومەتی ناوەندی و وڵاتانی دراوسێدا، ئەمەش هەژموونی دیبلۆماسی و نێودەوڵەتی هەرێم لاواز دەکات. -بە گەڕانەوە بۆ سنووری ٢٠٠٣ و لەدەستدانی ناوچە جێناکۆکەکان (کە نزیکەی ٢.٥ بۆ ٣ ملیۆن دانیشتوویان هەیە)، ژمارەی دانیشتووانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم نزیکەی ٣٠٪ بۆ ٣٥٪ کەمدەکات و تەنها نزیکەی ٦.٥ ملیۆن کەس لە چوار پارێزگاکەدا دەمێننەوە. -گۆڕینی دیمۆگرافیا (تەعریب):ملیۆنان کوردی کەرکوک، شنگال، مەخموور و خانەقین دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی بەغدا٬ ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافی، کۆچکردنیان بەرەو هەرێم، کە فشاری گەورەی ئابووری و خزمەتگوزاری لەسەر هەولێر و سلێمانی و دهۆک دروست دەکات.
بروسکە هەواڵ
Region: IQ
Friday 27 November 2026 10:32:55 GMT
Music
Download
Comments
ئازاد :
لەکوتایدایەکیتوپارتی رازیی نەبن بەهیزروبەرویان دەبنەووە
2026-11-28 17:56:02
1
7ama :
شەڕ بردنەوە سەربەخۆی
2026-11-27 14:17:45
3
1 :
به جيابونه وه
2026-11-27 14:33:15
3
﮼سالە ﮼سیراوی🇬🇧 :
ماددەی ١٤٠ ئەی؟
2026-11-28 09:33:41
1
ابوازاد :
ماده ى١٤٠
راتبى فه رمان به ران
دامه زراندنى قوتابيانى ده رجوو
2026-11-28 10:23:52
1
وڵاتی من :
اێرانە
2026-11-27 16:41:10
2
Dlshad80 :
2026-11-28 17:07:01
0
پێشانگای میکایلMK :
2026-11-27 20:12:42
1
Dlshad80 :
ئەی بۆپارە کۆم پانیا کۆڕەکەی بۆدادات
2026-11-27 19:10:27
1
baravan_ Doski :
هيح.
2026-11-27 13:48:58
1
مەلا براهیم :
😂😂😂😂😂😂
2026-11-27 20:05:55
1
Taha yasin :
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
2026-11-27 16:40:19
1
ghazii666 :
شە ڕ چاڕە سرە
2026-11-28 06:45:00
1
{ ڕۆمی™Rome } :: کاروانسەرا :
إن شاء الله کورد مدیری مەکتەبێکیشی بەدەستەوە نامێنێت
2026-11-27 12:11:04
1
Ali Mawlud :
جیابونە زۆر باشتر لە حکومەتی عیراق دەوڵەتی کوردستان عیلان بکرێت
2026-11-27 17:59:34
1
harry putter.🇦🇺 :
👍👍👍👍
2026-11-27 16:02:13
1
Sozan Osman :
🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-11-27 16:15:00
1
Bmw Bmw :
🥰🥰🥰🥰🥰
2026-11-27 16:28:47
1
To see more videos from user @bruska.hawal, please go to the Tikwm
homepage.