@4uo0nlyy1: قەینا با تۆ وابیت، لە من تەواڵا بیت، بە قسەی بەدکار گۆڕابیت، بە وشەی ئەوان دڵت لە من سارد کردبێتەوە، بەڵام سەیرە دڵی تۆ بۆ وایە؟ چۆن ئەو هەموو خۆشەویستییەی لە نێوانماندا بوو، بە چەند قسەیەکی بێ بنەما لەبیرت چووە؟ چۆن ئەو هەموو یادەوەرییە جوانانەت لەبیر کرد کە ڕۆژێک بەبێ من نەتدەزانی چۆن بەیانی بکەیتەوە؟ نە سۆز، نە بەزەیی، نە ئەو هەستەی جارێک وای لێ دەکرد بە خەمێکی بچووکی من دڵت بێتە لەرزین. سەیرە، ئەو دڵەی جارێک بە خۆشەویستییەوە بۆ من لێی دەدا، ئێستا چۆن بووەتە دڵێکی بێدەنگ و سارد؟ من هێشتا ناتوانم تێبگەم چۆن مرۆڤێک کە ڕۆژێک بە هەموو بوونی خۆی خۆشی بوێیت، ئەمڕۆ بە ئاسانی وەک کەسێکی نەناسراو سەیرت دەکات. قەینا، ئەگەر دڵت لە من تێر بووە، ئەگەر ئیتر هیچ شوێنێکم لە ژیانتدا نەماوە، ئەوە بە ڕاستی پێم بڵێ، بەڵام با بزانم هەموو ئەو خۆشەویستییەی ڕۆژێک پێت بەڵێنم دا، بە قسەی کەسانی تر لەناو نەچووە. من لەوە زیاتر ئازارم دەدات کە تۆ گۆڕاویت، نەک ئەوەی لە من دوور کەوتوویتەوە، چونکە من هێشتا تۆم بەو شێوەیە لەبیرە کە ڕۆژێک بە هەموو دڵێکت خۆشت دەویستم. بەڵام ئەمڕۆ تەنها پرسیارێک لە مێشکمدا ماوەتەوە، ئەوەی من هەموو ئەو ساڵانە خۆشم دەویستی، تۆش بەڕاستی خۆشت دەویستم، یان تەنها من وا باوەڕم کردبوو؟#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط
مـچـی،
Region: IQ
Friday 27 November 2026 14:31:53 GMT
Music
Download
Comments
Bye :
سەیرە دڵی تۆ بۆ وایـە؟...
2026-11-27 17:35:41
9
﮼ساروو🤍' :
کۆپی کاپشن هەیە؟🤍
2026-11-27 16:13:10
4
𝓜𝓻𝓼 𝓓𝓮𝓹𝓹 :
هەردەمم یەکەم
2026-11-27 15:59:24
3
Kurdistan is 1 :
❤️❤️❤️❤️❤️
2026-11-27 17:13:00
1
. :
❤️❤️❤️
2026-11-27 16:32:11
1
To see more videos from user @4uo0nlyy1, please go to the Tikwm
homepage.