@kdsyu3: چەپکەگوڵی وەفاداریی نیشتمانیی سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشکەش بە قوتابی (سارا یاسر سەفەر) کرا ئەمڕۆ هەینی، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە ڕاسپاردەی هەڤاڵ (شڤان مەحموود؛ سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان)، بەرپرس و کارگێڕانی لقی دەورووبەری هەولێری (ی.ق.ل.د.ک) سەردانی قوتابی (سارا یاسر سەفەر)یان کرد. ناوبراو ئەو قوتابییەیە کە بەشداریی لەو خۆپیشاندانەدا کرد کە ڕۆژی ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٦ لەلایەن یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە دژی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو؛ تێیدا لەبەر خۆشەویستی بۆ کوردستان و دژی ئەو نادادپەروەری و زوڵم و ستەمانەی بەغدا بەرانبەر بە هەولێر دەیانکات، گریا و کاریگەریی گریانەکەشی هەر بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

KDSYU
KDSYU
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 27 November 2026 21:37:43 GMT
389
19
1
2

Music

Download

Comments

r4m0.99
Ramin Ramazan Barzani :
مێژوو سەلماندوویەتی کوردستان بە پیلانی دوژمنان و بڕیاری نادەستووری لاواز نابێت. ئێمە وەک قوتابیان و لاوانی کوردستان، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن دەبین لە شکۆ و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
2026-11-27 21:46:53
0
To see more videos from user @kdsyu3, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About