@4uo0nlyy1: نەریتی ڕۆژگارە، ئەگەر کەسێک بەڕاستی خۆشی بوێیت، ڕۆژێک دێت و دەگۆڕێت، ئەوەی پێشتر بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوەی دەدا لە دڵتدا جێگایەکی تایبەتی هەبێت، ئەوەی بە هەزار شێوە دڵنیای دەکردەوە کە هەرگیز تەنهایی ناهێڵێیت، لەناکاو دەبێتە هۆکاری هەموو ئەو تەنیاییەی پێشتر لێی دەترسایت. نەریتی ڕۆژگارە، تا لە کەسێک تێبگەیت، زۆر زۆر پێت دەچێت، تا بە دڵت ئەوە قبوڵ بکات کە چی لەناویدایە، زۆر جار دەبێت بە ئازارێکی زۆر تێپەڕیت. بۆ تۆ چی مەرد بێت چی نامەرد، چی بەوەفا بێت چی بێوەفا، ئیتر هیچ فەرقێکی نییە، چونکە ئەوەی فێری کردووم کەسێک کە جارێک دڵی شکاندبێت، جارێکی تر بە ئاسانی متمانە بە هیچ دڵێک ناکات. نەریتی ڕۆژگارە، هەندێک کەس دێنە ژیانت تەنها بۆ ئەوەی فێرت بکەن چۆن بێدەنگ بیت، چۆن بەبێ گریان بخەویت، چۆن بەبێ ئەوەی کەسێک بزانێت لەناو خۆتدا بشکێیت و هەر بە پێکەنینەوە بەردەوام بیت. منیش ئیتر ئەو کەسە نیم کە بە هەر بەڵێنێک دڵی دەداتەوە، بە هەر قسەیەکی جوان باوەڕ دەکات و بە هەر کەسێک دەڵێت تۆ جیاوازی. ئیتر نە چاوەڕوانی کەسێکم، نە داوای مانەوە لە کەسێک دەکەم، نە هیوای ئەوەم هەیە کە کەسێک بێت و ئەو شوێنانەی لە دڵمدا شکاون چاکیان بکاتەوە. با هەموو شتێک وەک خۆی بڕوات، با ئەوانەی دەیانەوێت بمێننەوە بمێننەوە و ئەوانەی دەیانەوێت بڕۆن بڕۆن، من ئیتر ناوەستم لەبەردەم هیچ کەسێکدا. چونکە بۆ دووبارە قەت ئاشق نابمەوە، نەک لەبەر ئەوەی دڵم چیتر هەست ناکات، بەڵکو لەبەر ئەوەی جارێکی تر ناتوانم هەمان ئازار بە ناوی خۆشەویستییەوە قبوڵ بکەم. ئەمجارە دڵم بۆ خۆم دەپارێزم، تەنانەت ئەگەر بە هەموو تەنیاییەکانی دونیاش تەواو ببێت...#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط
مـچـی،
Region: IQ
Saturday 28 November 2026 14:18:23 GMT
Music
Download
Comments
∂àŇ𝓐 :
🌷🌷🌷
2026-11-28 14:25:42
0
To see more videos from user @4uo0nlyy1, please go to the Tikwm
homepage.