@.gull927: لەدەست دانی کەسانی ئازیز قورسترین و ناخۆشترین بەشی ژیانە کە تاقی دەکرێیتەوە نازانی چی بکەیت هەموو شتێک لات وەک کابوسێک خەوێکی ناخۆش وایە ، ئەتگەیەنێتە ئەوپەڕی بێچارەیی لە دنیادا کە شەرەمەزار ئەبیت کە لەسەر خاکیت و کەسە ئازیزەکەت لە ژێر خاکە، ئەتگەیەنێتە خاڵێک کە خۆزگە و ئاوات بە مردن دەخوازی کە هیچ سۆز و ئاواتێک و خۆشیەکت بەرامبەر ژیان نامێنێت چێژ لە هیچ شوێنێک وەرناگریت جگە لەوەی بڕۆیتە سەر قەبری ئازیزێکت کە پڕ بە دڵ دەتەوێت و بۆی دەڕۆیت، ئەگینا ژیان مانای نامێنێت بۆت خۆزگە ئەخوازی لە جێی ئەو بویتایە و ئەو نەمردایە، ئاخر خوای گەورە سەبر و بەزەی تۆ نەبێت ئێمە چۆن بەرگەی ئەوە دەگرین کەسە ئازیزەکانمان بە مردوی ببینین،بەڵام تۆ ئەوت بردەوە بۆ لای خۆت لەگەڵ ئەو منیشت بردەوە بەڵام هێشتا ڕۆحت لێ نەسەندوم ئەگینا هەمیشە بە دڵ لای ئازیزترین کەسمم کە لە ژێر خاکە دڵ و مێشک و دەرونم لایەتی بەڵام جەستەم لەسەر خاکە، لەدەست دانی کەسانی ئازیز دەتگەیەنێتە خاڵێک کە لە ناو دەچیت زۆۆر بە تەواوی و خراپی دەڕوخێیت لە ناو بیرکردنەوە و بیر کردن لەو کەسە ئازیزەی لە دەستت داوه 💔🫂

💙
💙
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 28 November 2026 17:14:49 GMT
117
17
0
3

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @.gull927, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About