@raha.raha_01: هەندێک لە میوانەکان بۆ بینینی ڕووخسار و هەواڵ پرسینی تۆ نایەن؛ دێن بە دوای درز و کەلێنەکاندا بگەڕێن، بزانن کوێی ژیانت دەلەرزێت و کام بەشی لە بێهێزی و شڵەژاندایە. هاتوون نەک بۆ ئەوەی ئارامییەک بن بۆ دڵت، بەڵکوو بە چاوی وردبینی و ساردوسڕییەوە چاودێریت دەکەن، تا بزانن چ خاڵێکی ژیانت ناسکە و چەندە ماندوویت بەوەی ڕۆژانە بە سەقامگیری و سەربەرزی ڕایبگریت. هەندێک پێش ئەوەی دابنیشن، چاوەکانیان بە ناو ماڵ و ژیانتدا دەگێڕن و گوێ دەگرن بۆ دەنگی ئەو شتانەی تۆ هەوڵ دەدەیت بە پێکەنینێک دایانپۆشیت. ئەوان بۆ دڵسۆزی نەهاتوون؛ هاتوون نەخشەی لاوازییەکانت بکێشن، چونکە لە ناخی هەندێک کەسدا، بینینی لەرزینی ئەوی تر جۆرێکە لە خۆشیی شاراوە. بۆیە هەموو دەرگایەک بە ڕووی هەموواندا مەکەرەوە، و هەموو نهێنییەک مەخەرە سەر سفرە. لە ژیاندا پاراستنی سنووری خۆت هێزە؛ هێزێک کە ناهێڵێت هەر ڕەشەبایەک بە کۆڵێک پرسیارەوە بێتە ناو ماڵ و دڵتەوە..#for #ڕەها #foryou #foryoupage #foryou
raha.raha_01
Region: IQ
Sunday 29 November 2026 17:01:56 GMT
Music
Download
Comments
᷂نۆڤێمبەر؟؟ :
pewista hamu kase am posta bbini!!
2026-11-29 19:57:50
1
Dli Rash :
چەند جوانی وت
بەڵام ئەوەی ئەمە جێبەجێ ئەکات بەڕاستی کەسانی دەگمەنن !!
2026-11-29 18:47:49
0
Zhyar sangawy :
❤️❤️❤️
2026-11-29 19:41:10
0
mrwary :
❤️
2026-11-29 20:47:23
0
To see more videos from user @raha.raha_01, please go to the Tikwm
homepage.