@chaneldevi:

Chanel Devi✨🧿
Chanel Devi✨🧿
Open In TikTok:
Region: GB
Wednesday 07 February 2024 17:28:03 GMT
108
11
1
2

Music

Download

Comments

chaneldevi
Chanel Devi✨🧿 :
So, now I'm just going to let everything out, and I'm going to feel all the emotions that come with it 🫶🏽🥹
2024-02-07 17:32:54
0
To see more videos from user @chaneldevi, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎دەمەو بەیانی ئەمڕۆ کە یەک شەممە ئەکات  ‎بڕیارم دا سەردانی باوکم بکەم و کەمێک ئاو لەگەڵ خۆم ببەم نەوەک گوڵەکانی چواردەووری باوکم وشک ببن ، گەیشتمە گۆڕستان کە خەریک بوم بەرەوە لای باوە گیان بەڕێ ئەکەوتم لە دوورەوە بەو بەیانیە مناڵێکی کوڕی بچوکم بینی بە تەنیا هاتبوو لەناو گۆڕستانەکەیا ئەسوڕایەوە بە جلوبەرگێکی دڕاو و خۆشی لاواز ئەهاتە بەرچاو ، کە من نزیک بوومەوە لە گۆڕی باوکم ئەو مناڵە هاتە سەر ڕێگاکەم و پێشی لێگرتم، چاوەڕێ بووم قسەیەک بکات بەڵام هیچی نەوت ئیتر خۆم لێی نزیک بوومەوەو سەلامم لێکرد و لەگەڵ خۆم بردم بۆلای باوکم، من لە ئاودانی گوڵەکان تەواو بووم ئیتر سەلامم لە باوە گیان کرد و بە بێدەنگی سەیری کێلی قەبرەکەی باوکم ئەکرد ، بیرم چوبۆوە کە ئەو کوڕە میوانی من و باوکمە تا خۆی پرسی لێم: دادە ئەمە کێیە؟ منیش وتم : باوکمـە ئەزیزم ، لەدڵی خۆمدا وتم مادام خۆی دەستی کرد بە پرسیار با منیش هەمان شتی لێ بپرسم و وتم: ئەی تۆ چی ئەکەی لێرە ئەزیزم؟ ، بە دەنگێکی نزمەوە وتی: هاتووم بۆلای دایکم و باوکم ،پێم سەیر بوو هیچ ژن و پیاوێکم لە گۆڕستانەکە نەئەبینی بۆیە بە سەرسامییەوە پرسیم: دایکت و باوکت ؟ کوا بۆ هیچ کەسێک نابینم؟ بە دەستە کورت و پەنجە بچوکەکانی ئاماژەی بۆ دوو قەبر کرد کە تازە دروست کرابوون منیش ئاوڕم دایەوە کە زانیم مردوون سەرم سوڕما ، زانیم جارێ لە هەستی مردن تێناگات بۆیە ویستم دۆخەکەی لا ئاسایی بکەمەوەو وتم : منیش ئەمە باوکمە و چەند مانگێکە چووەتە سەفەر، ئەویش بێ ئەوەی بهێڵێ قسەکەم تەواو بکەم وتی: دایک و باوکی منیش کە سەیارەکەمان لەڕێگا وەرگەڕا یەکسەر چون بۆ سەفەرررر، ئیتر من لە مەسەلەکە تێگەشتم و لەخۆمم نزیک کردەوەو ڕومان لە شەقامەکە بوو ، دوای کەمێک سەیارەیەک کە خێزانێکی ٦ نەفەری تیا بوو بە جادەکەدا ڕۆشتن هەموویان جلی کوردیان لەبەرکردبوو خستبوویانە سەر گۆرانی و دایک و باوکەکەش لە پێشی سەیارەکە پێ ئەکەنین ، سەیری کوڕە بچوکەکەی تەنیشتم کرد و ئاهێکم هەڵکێشا ، ئا لێرەوە تێـگەشتـم هەندێکجار حەسوودی بردن ڕەوایە ‎پێبکەنە کوڕە جوان و ئاقڵەکە تا ئەوکاتەی تێ ئەگەی دایک و باوکت لە سەفەرێکی هەمیشەیین 🖤 #x4nmi_tehrani

About