@_maa199: #foryou #foryourpage #شعب_الصيني_ماله_حل😂😂

ام مزنه
ام مزنه
Open In TikTok:
Region: AE
Tuesday 14 May 2024 00:14:11 GMT
10122
1172
6
97

Music

Download

Comments

iir6s3
Bayan𣎴 :
😔
2024-05-15 23:00:10
1
yxii_3
Y :
😞
2024-05-27 08:18:40
1
lv2lp
طلال :
اهخخخخ
2024-06-08 19:44:02
0
iifn6
نجمة☆ :
😞😞
2024-06-30 19:07:50
0
To see more videos from user @_maa199, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پێشکەش  بە ڕۆحی ئەو پۆلە هاونیشتمانییەی لە دەریادا بوون بە قوربانی... مازۆشییەكان تێكست: بەختیار عەلی خوێندنەوەی: عادل عەزیز لە كتێبی: شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت ڕۆژێک گەیشتینە دەریایەک، بە خۆمان گووت دیارە ئەمە دەریای ئازار و بەدبەختییە هێمن بوو، نە غەمی تێدا بوو، نە خەڵکانێک لە کەناریدا دەگریان هەورێکی ئارام، بەسەر بەلەمەکاندا تێدەپەڕی... هەموو لەسەرخۆ سەوڵیان لێدەدا یەکێک لە سەر کەنار کتێبی دەخوێندەوە... یەکێک بەردی دەگرتە ئاوەکان ئاو بەدەنگە ئاڵۆزەکانی شتێکی دەگووت... کەنار بە چرپە سادەکانی شتێکی دی ئێمە گووتمان «ئێمە لە چیا دوورەکانەوە هاتووین... ئارارات... شاهۆ... حەسارۆست. بۆ ئازارێک دەگەڕێین وەک دەریا قووڵ بێت. گەر به‌دوای‌ ئازاره‌وه‌ نه‌بووینایه‌، لەو چیا بەرزانە نەدەهاتینە خوار» لم هیچ لەو زمانە تێنەدەگەیشت کە ئێمە پێمان دەنوسی... دەریا هەر فەرهەنگێکی دەدایە، سوودی نەبوو ئێمە گووتمان «ئێمە لە دوورەوە هاتووین... هاتووین ئازاری خۆش بچێژین و تەماشای هەیبەتی بەدبەختی بکەین» ماسیگرەکان، چرا و بەلەم و سەوڵەکانی خۆیانیان داینێ و گووتیان «بڕۆن و تەماشابکەن» ئێمە ڕۆیشتین و تەماشای ئاسۆمان کرد کە سپی بوو وەک کەفی ئاو تەماشای شەپۆلەکانمان کرد و گووتمان بمانبەن بۆ ئەوسەری بەدبەختی دەریا لەگەڵ خۆیدا بردینی بۆ ئەوسەری دونیا... ئێمە هیچمان نەبینی بەدبەختی لە کوێ بوو? ئازار لە کوێ بوو? ... تەنیا ئاو و هەور و نەورەس و کەشتیمان بینی ئێمە پرسیمان «هێی دەریا، بەدبەختی کوا? بەدبەختی لە کوێیە. دەمانەوێت بەدبەختی ببینین» دەریا هیچی نەگووت... تەنیا بەرەو جێگایەک دەیبردین بەدبەختیمان پیشان بدات لەوسەری زەمین، ئاسمان دەبوو بە ئاوێنەیەکی سپی لەوێدا خۆمان بینییەوە... هەموو هاوارمانکرد «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین» وێنەکانمان هاواریانکرد «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین» جگە لەوەی بەرەو ئاوێنەکان بڕۆین، کە هاواری خۆمانیان دەگووتەوە، ڕێگای ترمان نەبوو وێنەکانمان بەرەو بنی ئاوەکان دەستیان گرتین و بردیانین دەستی وێنەکانمان گرت و بەرەو بنی ئاوەکان  بردمانن هاوارمانکرد و پرسیمان «ئەمە بەدبەختییە دەیبینین?... ئەمە بەدبەختییە دەیبینین?» لە کاتێکدا بە هێمنی دەخنکاین... دەریا بە هێمنی دەیگووت «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین... ئەوە بەدبەختییە دەیبینین». #بەختیار_عەلی #عادل_عەزیز #نوسین #ووتە #شعر #کوردستان🇹🇯️ #سلێمانی_هەولێر_کەرکوک_دهۆک #foryoupage #foryou

About