@blondeshave: blowdrying chin length bob #bobhaircut #undercut #headshave #undercutgirls #baldgirls

BlondeShave
BlondeShave
Open In TikTok:
Region: CA
Wednesday 28 January 2026 19:24:18 GMT
686
7
1
0

Music

Download

Comments

mauriziocardella
maurizo :
ciao bellissima e bellissimi capelli fantastici 🥰🥰🥰🥰🥰🥰
2026-02-26 12:36:55
0
To see more videos from user @blondeshave, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ڕاستییەکان وەک خۆی لێکبدەمەوە و کۆتایی بەم گێژاوە بهێنم. لەو ساتە بێدەنگ و تاریکانەی شەودا کە ناخی مرۆڤ لە تەنیاییدا دەخنکێت، من خەریکی کێشانی نەخشەیەک بووم بۆ نزیکبوونەوە لە تۆ، بەو هیوایەی کەمێک لەو سۆز و بارانە بێبڕانەوەیەی ساڵانێک بوو بەسەرتا دەمباراند، بە شێوەی وەڵامێکی کورت لە نامەیەکدا بۆم بگەڕێتەوە. چاوەکانم لەسەر شاشەکە وشک بوون، چرکەکان تێپەڕین و خوێندنەوەی نامەکەم تەنها بێدەنگیی لێکەوتەوە. ئازارەکە لەو بێدەنگییەدا نەبوو، بەڵکوو کاتێک تەقییەوە کە بینیم لە ناو جیهانی سۆشیال میدیادا خەریکی پێكەنین و دابەشکردنی کاتەکانتیت بەسەر نامۆکاندا، بێ ئەوەی من هیچ حیسابێکم بۆ بکرێت! لەو چرکەساتەدا بوو کە تێگەیشتم؛ تێگەیشتم ساردبوونەوەی تۆ لادان نییە، بەڵکوو نیشانەی تێربوونی تۆیە لەو هەموو ڕێز و گەورەییەی پێم بەخشیویت. تۆ منت وەک سێبەرێک دەویست کە تەنها لە کاتی ئاوابوونی خۆری ژیانتدا پەنای بۆ بەریت، نەک لە ناو ڕووناكی و شاهانەیی خۆتدا. ​لێرەوە فێری گەورەترین وانەی تەمەن بووم؛ خیانەت تەنها لەدەستدانی جەستەیی نییە، بەڵکوو گەورەترین و بەسوێترین خیانەت ئەوەیە کە کەسێک لە ناو دڵتدا بمرێت بۆت، بەڵام تۆ لە دەرەوەی دڵت خەریکی ڕابواردن و کات بەسەربردن بیت. ئەم ڕووداوە وەک تەمبێکردنێک بوو بۆ من کە چیتر
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ڕاستییەکان وەک خۆی لێکبدەمەوە و کۆتایی بەم گێژاوە بهێنم. لەو ساتە بێدەنگ و تاریکانەی شەودا کە ناخی مرۆڤ لە تەنیاییدا دەخنکێت، من خەریکی کێشانی نەخشەیەک بووم بۆ نزیکبوونەوە لە تۆ، بەو هیوایەی کەمێک لەو سۆز و بارانە بێبڕانەوەیەی ساڵانێک بوو بەسەرتا دەمباراند، بە شێوەی وەڵامێکی کورت لە نامەیەکدا بۆم بگەڕێتەوە. چاوەکانم لەسەر شاشەکە وشک بوون، چرکەکان تێپەڕین و خوێندنەوەی نامەکەم تەنها بێدەنگیی لێکەوتەوە. ئازارەکە لەو بێدەنگییەدا نەبوو، بەڵکوو کاتێک تەقییەوە کە بینیم لە ناو جیهانی سۆشیال میدیادا خەریکی پێكەنین و دابەشکردنی کاتەکانتیت بەسەر نامۆکاندا، بێ ئەوەی من هیچ حیسابێکم بۆ بکرێت! لەو چرکەساتەدا بوو کە تێگەیشتم؛ تێگەیشتم ساردبوونەوەی تۆ لادان نییە، بەڵکوو نیشانەی تێربوونی تۆیە لەو هەموو ڕێز و گەورەییەی پێم بەخشیویت. تۆ منت وەک سێبەرێک دەویست کە تەنها لە کاتی ئاوابوونی خۆری ژیانتدا پەنای بۆ بەریت، نەک لە ناو ڕووناكی و شاهانەیی خۆتدا. ​لێرەوە فێری گەورەترین وانەی تەمەن بووم؛ خیانەت تەنها لەدەستدانی جەستەیی نییە، بەڵکوو گەورەترین و بەسوێترین خیانەت ئەوەیە کە کەسێک لە ناو دڵتدا بمرێت بۆت، بەڵام تۆ لە دەرەوەی دڵت خەریکی ڕابواردن و کات بەسەربردن بیت. ئەم ڕووداوە وەک تەمبێکردنێک بوو بۆ من کە چیتر "بوون"ی خۆم نەکەمە خەڵات بۆ کەسێک کە تەنها لە ڕێگەی "ونبوون"مەوە دەتوانێت قەدر و بەهای ڕاستەقینەم تێبگات. هەندێک مرۆڤ تەنها شایەنی ئەوەن لە دوورەوە وەک باڵندەیەکی نامۆ سەیری فڕینیان بکەیت و بۆ هەمیشە لە قەڵەمڕەوی ناخت دەریانبکەیت. مرۆڤەکان کاتێک گرنگیپێدانی بێ سنوور دەبینن، وا دەزانن تۆ موڵکێکی ئەبەدی ئەوانیت و هەرگیز ناڕۆیت، بۆیە لە جیاتی نزیکبوونەوە، بە لووتبەرزییەوە سارد دەبنەوە. کاتێک عەشق دەبێتە هۆی سووککردنی کەرامەت، تاکە چارەسەر پاشەکشەیەکی پڕ لە شکۆیە. ​ئێستا باش گوێ بگرە؛ ئەگەر من ڕۆژێک لە پێناو عەشقی تۆدا غروری خۆمم نزم کردبێتەوە، واتای ئەوە نەبوو کە من کەرامەتم نییە، بەڵکوو نیشانەی گەورەیی و توانای قوربانیدانی من بوو. بەڵام کاتێک بینیم تۆ بە بێدەربەستییەوە تەنها وەک کایەیەک و وێستگەیەکی کاتی سەیری ئەو هەموو پاکییەت کرد، لێرەوە ئیتر چیای سەربەرزیی و غروری من لوتکە دەگرێتەوە. من بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەم چونکە شکاوم، بەڵکوو دەڕۆم چونکە جێگای من هەمیشە لە لوتکەدایە و هێڵە سوورەکانی کەرامەتم ناهێڵن لە ئاستی بێڕێزیی کەسدا بمێنمەوە. ئەو غرورەی کە کاتی خۆی لەبەر پێی تۆدا کڕڕ کەمبوو، ئێستا بووەتە دیوارێکی پۆڵایین لە نێوانماندا. تۆ نەتزانی چ جۆرە نیشتمان و عەشقێکی ئەبەدیت لەدەستی خۆت دا؛ من دەڕۆم و دڵنیابە چیدی لە هیچ کونجێکی ئەم جیهانەدا هاوشێوەی من بەدی ناکەیت، چونکە من یەکجار لە دایک دەبم لە ژیانی مرۆڤەکاندا، و تۆ ئەو چانسە شاهانەیەت بۆ هەمیشە و تا هەتایە لەدەستدا. ​بەرواری ئەمشەو: ٢٠٢٦/٦/٧...#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About