@owllovinmama: Gentle, soothing, and plant based! @RPE for u #femininehealth #femininewash #females #woman

Alicia
Alicia
Open In TikTok:
Region: US
Tuesday 31 March 2026 04:00:29 GMT
277
6
2
0

Music

Download

Comments

ceci_is_sleeved
🥉CECILIA🥉 :
passing through to support my friends!
2026-04-05 22:19:15
0
staceyhern
🥉Home Decor Everyday&Holiday :
That looks like a good product being a gentle, light & foaming cleanser.
2026-04-01 23:21:46
0
To see more videos from user @owllovinmama, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەمە هەمووی بوو ــــــــــــــــــــــــــــــــ  لێرەش نەبوویتایە،  لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر  ئەمە هەر هەمووی بوو ئەوپەڕی شتێک نەختێ كەمتر یان زیاتر بوو  شتێک نەختێ گەشتر یان ماتتر  پیاسەیەک کورتتر یان درێژتر بوو لەوێش نەبوویتایە لێرە یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە بەیانیان کە دەهاتییە دەرەوە و تا ئێوارە کە دەگەڕایتەوە ماڵەوە شووشە چییە بە جامخانەکەی دڵتەوە نەدەما لێرەش نەبوویتایە، لەوێ یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە ڕەنگە ئەوپەڕی تیرێک کەمتر یان زیاتر بەردێک کەمتر یان زیاترت بەرکەوتایە لەوێش نەبوویتایە، لێرە یان لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە ڕەنگە برینێک کەمتر یان زیاتر درز و دەلاقەیەک کەمتر یان زیاترت تێ ببووایە لەوێ بوویتایە، یان لێرە،  یاخود لە هەر جێگەیەکی تر بوویتایە جیاوازی نەبوو ئەوە هەر هەمووی بوو لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر ئەوپەڕەکەی لوغمێکی خۆمانە کەمتر یان زیاتر ، لاقێکی پیاسەی دەپەڕاندی سووژنێکی خۆماڵی کەمتر یان زیاتر، چاوی بینینی تاریک دادەهێنای پاشقولێکی کوردی کەمتر یان زیاتر، لە خەرەندێکی هەزار بە هەزارەوە هەڵی ئەدێرای. لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگایەکی تر  کتوپڕ هەر بە سووسەکردن و هەر بە شوێنپێهەڵگرتن، دەیاندۆزیتەوە و  هەر بە بۆنکردن دەیانناسیتەوە و هەر لە دوورەوە بە نوکتە و درۆ و قسەی خۆش، تەوقیان دەدای لە پەسا بە باسی دووری و تامەزرۆیی و یادگارەکان و بە ناوی پیرۆزییەکانەوە بە چیلکەکانی گیرفانیان ئارامیتیان دەڕووشاند بە چەقۆکانی باخەڵیان خەیاڵتیان دەکڕاند هەر لە دوورەوە بە باوەش دەیانخنکاندیت، بە ماچ گەمارۆیان ئەدای شادمانییە بچووکەکانتیان دەشێواند. لەوێش نەبوویتایە لێرە یان لە هەر جێگایەکی تر بوویتایە هەر ڕزگارت نەدەبوو لە سێبەرەکەت ڕزگارت نەدەبوو لە دەنگت، لە شیعرت، لە دڵت، لە غەریبییت ئەمیان دەیبردیتەوە سەر ئەویان ئەویان دەیدایتە دەست ئەمیان ئەمیان لای ئەویان لە زمانییەوە ئەدای ئەمیان لەگەڵ ئەویان گرەوی لەسەر ئەکردی ئەویان بە بارمتە لای ئەمیان دایئەنای لێرەش نەبوویتایە، لەوێ یان لە هەر جێگەیەکی تر بووتایە هەر بە دڵشکاویی جانتات هەڵدەگرت و دەچووی بۆ سەفەر، بە برینداریی دەچووی بۆ شەڕ، بە کوژراویی بەناو باخەکاندا دەگەڕای ئەمە هەمووی بوو لێرەش نەبوویتایە، لەوێ بوویتایە یان لە هەر جێگەیەکی تر ئەمە هەر هەمووی بوو.... هەر هەمووی بوو.... هەمووی بوو.... بوو.... وو.... و....

About