@ahmad.saman18: ئەوکاتەی خیانەتم کرد زۆر لوتبەرز و لەخۆبایی بووم وامدەزانی پیاوم و دەتوانم هەرشتێک بکەم وە پێم وابوو خیانەت ئاساییە ماوەیەک بەردەوام بووم لە خۆشییەکانم تا ڕۆژێک کە بینیم خوشکەکەم خیانەتی لێکرا لەلایەن مێردەکەی بینیم چۆن دەگریا من شۆک ببوم لەلایەک توڕە بووم دەمویست بچم لە مێردەکەی بدەم چۆن ئازاری خوشکەکەمی داوە دواتر دەنگێک لەنێو مێشکم هات وتی “چییە ئەحمەد توڕە بووی بەوەی ئازاری خوشکەکەت دراوە کەواتە چی دەربارەی برای ئەو کەسەی کە تۆ خیانەتت لێ کردووە..سەیری خوشکەکەت بکە چۆن دەگری و ئازار دەکێشێت چی دەربارەی ئەوەی خیانەتت لێی کرد” من لە شوێنی خۆم بەستوو ببوم هەستم بە گرێیەک کرد لە دڵما هەستم بە ساردی دەکرد هەزاران هەستم هەبوو ترس ئازار شەرمەزاری ساردی توڕەییەکەم وەک هەڵم نەما تەنها سەیری خوشکەکەم دەکرد کە دەگریا لەنێو باوشی خوشکەکەیترم بیرم دەکردەوە من چییم کرد؟ بۆچی هەست بە ساردی دەکەم؟ بۆچی ناتوانم بجوڵێم بۆچی ناتوانم تەنانەت قسەیەک بکەم بەزۆر گەڕامەوە ژورەکەم وەک شێتێک خۆم لە پشت مێزی ژورەکەم شاردەوە وەک مناڵێک دەستم خستە سەر گوێم و بە قوڵی هەناسەم دەدا ڕێک وەک ئەوکاتانەی کە مناڵ بووم و دایکم لێم توڕە دەبوو هەستم بە مردن دەکرد وەک ئەوەی فریشتەی ڕۆحکێشان هاتبێتە لام بیرم دەکردەوە ئایا ئەوە تۆڵەی خوایە؟ یان مرۆڤەکانی وەک من پیسن؟ بەڕاستی خوشکەکەم لە ئازاردایە چی دەربارەی ئەو کەسەی کە خیانەتم لێی کرد؟ خۆ من گەنجێکی ٢٢-٢٣ ساڵان بووم بەڵام وەک مناڵێک دانیشتبووم دەمویست لەو کاتەدا زەوی قوتم بدات هەستی پەشیمانی وەک لافاوێک هاتە نێو سەرم بەردەوام ئەموت من چییم کرد پێم وابوو ئەوەی بەسەر خوشکەکەم هات هەڵەی من بوو وەک ئەوەی خیانەتەکەی خۆم هاتبێتەوە پێش چاوەکانم لەناکاو دەستم کرد بە گریان نازانم بۆ تەنها دەگریام ئەو ڕۆژە زۆر سەیر بوو هەموو شتێک بۆ لایەکی هەڵە ڕۆیشت هەمیشە پێم وابوو تەنها مناڵ دەگرین گریان پیاوەتی کەم ئەکاتەوە بەڵام لەو کاتەدا ئەوەندە ئازارم هەبوو تەنانەت بە دەنگەوە گریام و لە سەری خۆم دەدا ئەموت ببورە ببورە بەردەوام بەردەوام براکەم هاتە ژورەوە بە بینینی ئەو بارەدۆخەم شۆک ببو باوشی لێدام بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە بەڵام ئازاری دڵم کۆتایی نەدەهات چەندین مانگ لە ئازاردا بووم وەکو شێتێک توشی نەخۆشی دەروونی ببوم بەردەوام ڕوخساری خوشکەکەم و هانا دەهاتەوە پێش چاوەکانم بێتاوان بێتاوان بێتاوان ئەوکات دەمزانی هانا ڕۆیشتبوو پێم وابوو هەلی داوای لێبوردنم لەدەستدا دونیام لەپێش چاو کەوتبوو تاکە شت کە ئەمویست دانیشتن بوو لەنێو تاریکی ژورەکەم بیرکردنەوە لە هەڵەکانم بەڕاستی خوا بە خوشکەکەم تۆلەی لێم کردەوە وازم لە هەموو شتێک هێنابوو لە ژیانمدا زۆر زۆر ئاڵۆز ببو نەمئەتوانی تێبگەم چییم بەسەر هاتووە بۆچی لەناکاو بەو جۆرەم بەسەر هات بۆچی تەنانەت هەستی پەشیمانی هاتە مێشکم وازم لە زانکۆ و ژیانم هێنابوو تەنها دادەنیشتم و داوای لێخۆشبوونم لە خوا ئەکرد لەلایەکیش ئەمویست بمرم تەنانەت هیچ یەکێک لە خێزانەکەم نەیاندەزانی بۆچی وام بۆچی وەک شێتێکم بەسەر هاتووە من کوڕە سەرەڕۆ و دەم بە پێکەنینەکەی مال بووم کەچی وەک جنۆکەیەکم بەسەر هاتبوو دواتر زانیم ئەو گەڕاوەتەوە بۆ یەکەمینجار لە دوای یەک ساڵ زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینە هاتە سەر لێوم خێرا هەڵسام و جلێکی ڕێکم پۆشی و چوومە ماڵی مامم بۆ بینینەوەی چاوە ڕەشە ساردەکانی هەموو ڕۆژێک بێ ئەوەی گرنگی بە ساردییەکەی بدەم گوڵم بۆی دەبرد و داوای لێبوردنم دەکرد هێواش هێواش لەگەل بینینی ئەو باشتر دەبووم مامم و باوکم بەڵێنی ئەوەیان پێم یا بە هەرجۆرێک بێت ئەو بۆ منە بەڵام من نەمویست بەزۆر و بێ ویستی ئەو بێت یەک ساڵی تەواو بەردەوام هەوڵم بۆی دەدا و داوای لێبوردنم دەکرد و نزام ئەکرد خوا دڵی نەرم بکات و بیکات بە هی من هێواش هێواش خوا دڵی نەرم کرد و لێم خۆش بوو تا ئەوەی ڕازی بوو ببێت بە خانمی مالە خنجیلانە و بچوکەکەمان ئێستاش دەزانم کە ئەبم بە باوک نۆ مانگیتر پارچەیەک لە من و ئەو دێتە دونیاوە نازانم چۆن سپاسی خوا بکەم هەرچەندە خراپ بوم بەڵام لێم خۆشبوو و خێزانێکی بچوک و مالێکی پڕ پێکەنینی پێ دام هەرگیز ناتوانم ئەو شتانەی لە ژیانم ڕویاندا لەبیر بکەم بێگومان هەڵەکانم بۆ مناڵی داهاتووم باس ئەکەم بۆ ئەوەی بزانن هەموو هەڵەیەک ڕۆژێک دێت زۆر بە خراپی باجەکەی دەدەی لەکۆتاییدا سپاس بۆ هەمووتان کە پیرۆزباییم لێ ئەکەن هەمووتان خوشک و برای بەڕێزی منن❤️#ئەکتیڤ_سفڕە_یەک_تۆز_ئەکتیڤ_بن_دڵەکان😻💔 #ئەکتیڤم_سفرە #foryou #foryoupage #خۆشەویستن_هەمووتان💫💙
Ahmad
Region: IQ
Wednesday 03 June 2026 11:43:22 GMT
Music
Download
Comments
Dₐᵣyₐ♥️🫧}! :
spase xway bika bra shukre xwa bika ka bajakayt daa law dinya chunka lawanya la dinkay trr bajakat zor ba qurse bidaya.awja piirzoesha yarbi xwa Dil xoshw baxtawartan bikat inshalla again baway la diltana mnlakashtan ba Saxe salamti la dayk abi inshallaa🤲🏻🩷
2026-06-03 15:59:40
1
Juje :
ئافرەت زور باشە ئەوندە مێهرەبانە براکەم کە دەتوانێت وەک دایکێک بێت بوت شەون بێدار بێت بو گەر ١٠ سال لێی گەورە تر بی هەر وەکو دایکێک رەفتار دەکەت ئاخر ئافرەت ئاوە دڵێکی ئەوندە مێهرەبانی هەیە ناخێکی وەک مناڵ هەیە ئێمەی ئافرەت هەرگیز گەورە نابئن لە ناخەوە هەموو شتێک بە ئەشقەکەمان دەکەین هەرگیز خیانەت ناکەین بەڵام پیاو دەکەت دەلێت نا نایکەم لە دوای تو کچم لێ حەرامە بەڵام نا بەخوا وانیە هەرچونێک بێت کاکی خوم خودا دڵی خاتونەکەت نەرم بکەت 🤍
2026-06-03 13:02:08
6
To see more videos from user @ahmad.saman18, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.