@laptopk1.vn: Review Asus Vivobook 15 A1505 - i9 13900H RAM 16GB SSD 512GB 15.6 inch 2.8K OLED - #laptopk1 #viral #laptopvanphong #asusvivobooka1505 #asusvivobook15

Laptop K1 Offical
Laptop K1 Offical
Open In TikTok:
Region: VN
Thursday 02 July 2026 14:36:29 GMT
332
5
1
0

Music

Download

Comments

tuamhuysasa
K¡€/\/ :
giá bao nhiêu vậy em
2026-07-02 15:18:52
0
To see more videos from user @laptopk1.vn, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەوە کۆتا نوسینم دەبێت بۆ تۆ. نوسینی ئەوەش ئەوەندە ئاسان نییە ، وەک ئەوە وایە بە دەستی خۆم دڵم لە لاشەم جیابکەمەوە، بەڵام ئەوەندە دڵم پڕە پێویستە هەندێکی هەڵڕێژم .. هیچ رقێک بەرامبەرت هەڵناگرم چونکە یەکەم کەس بووی کە بەو ڕادەیە خۆشم ویستبی ، یەکەم کەس بوویت کە بزانم چ هەستێکە بە هەموو بونتەوە کەسێکت خۆشبوێ ، چ هەستێکە کە کەسێکت بۆ گرینگ بێت ، چ هەستێکە کە بەبێ ئەوەی یەکێک بیزانێ دوعای بۆ بکەی ، هەرچەندە تۆ هەمان هەستت نەبوو بەڵام باشترین و جوانترین هەست بویت بۆم ، لەگەڵ تۆ فێربووم کە چ هەستێکە کە کەسێکت خۆشبوێ .. ئێستاش هەموو ئەو خۆشەویستیە وەلا دەنێم و دڵی خۆم دەدەمە دەست خودا .. ئیتر هیچ شتێك لە توانای من نەماوە ! هیچ کەسێک نەزانێ خودا دەزانێ ، تۆ دەزانی!کە چەندە هەوڵم بۆت دا ! چەندە خۆشم ویستی ! بەس نەتویست و ئیتر ناشتوانم لەوە زیاتر هەوڵ بدەم .. لە توانای من نەماوە .. نازانم کە ئاخۆ تۆش وایت یان نا بەڵام هیوادارم کە بزانیت من ئێستاش لە دوعاکردن بۆ داهاتوویەکی باشت نەوەستاوم ، هیوادارم دڵخۆشی لەو شت و کەسانەدا بدۆزیتەوە کە ئێستا دەوریان داوی. تۆ شایەنی هەموو شتێکی باشیت کە لەو دونیایەدا هەیە. هیوادارم هەم لەو دونیایەدا هەم لە قیامەتیش خودا هیدایەتت بدا و بەرەکەت بخاتە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت، ئەو نامەیە نانوسم بۆ ئەوەی کە دووبارە پێت بڵێم کە چەندێك خۆشم دەوێی ، چەندێك دڵم تۆی دەوێ یانیش کە چەندە دەمەوێت داهاتوویەکم لەگەڵت هەبێت نا .. ئەو نامەیەبۆ ئەوە دەنووسم کە بەتەواوی رێگای ژیانم دەگۆرم و جارێکی تر بە رێگاکەی تۆدا نایەمەوە .. هەرچەند زۆر بە ئازارە بەڵام ئازارێکی جوان بووی بۆم. من ناڵێم دڵم زۆر لە دواتە و کەس خێرت لێ نەبینێت ، نا چونکە من خۆشمدەوێی دەمەوێت بە دڵخۆشی بتبینم هەتا ئەگەر ئەو کەسەش نەبم کە دڵخۆشت دەکا ، بەس هیوادارم کە ئەوەی دێتە ژیانت بەجۆرێك خۆشی بوێی کە هەرچی دڵتەنگیە لەبیرت بباتەوە کە تائێستا هەستت پێی کردووە ، هیوادارم بە شایەنی ئەوەی بزانی کە دڵی خۆتی بۆ بکەیتەوە چونکە منت بە شایەنی نەزانی.. هەرچەند دەزانم بوونی من بۆت گرینگ نیە بەڵام ئێستا باشترم .. یانیش لانیکەم ئەوەیە کە بە هەمووان دەڵێم کە باشم .. ئێستا زیاتر پێدەکەنم و هەروەها دەچمە دەرەوە  .. فێربووم وەک ئەوەی هەموو شتێك باش بێت مامەڵە بکەم ، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەبوو هێشتا بەدوای تۆدا دەگەرام تەنانەت لەو شوێنانەشی کە دڵنیابووم کە لەوێ نابیت ، هەر تۆزێک پێش ئێستا بۆ کۆتا جار سەیری ئەکاونتەکانتم کرد .. وەبزانم ئێستاش ژیانت ئاساییە .. وەک ئەوە وایە کە من هیچ نەبووبێتم بۆت ، دڵخۆشم بۆت کە هێشتا بەردەوامیت دوای ئەو هەموو ئازارەی چەشتووتە .. بەڵام منیش ئازارم چەشت زیاتر لەوەی چاوەرێم دەکرد . وامزانی خۆشویستن  دڵخۆشیە .. بەڵام من تەنها ئازارەکەیم بەرکەوت ، پێم وابوو ئەگەر چاوەرێت بکەم و کاتت پێبدەم شتەکان باشتر دەبێت و لە کۆتایدا کۆتاییەکی جوانمان دەبێت .. بەڵام وانەبوو تەنها خۆمم هەڵدەخەڵەتاند💔.  ئێستاش دوای ئەم نوسینە ئیتر نە بۆ جارێکی تر بێزارت دەکەم نە جارێکی تریش هیوا دەخوازم کە شتەکان بە شێوەیەکی تر بوایە. ئاگاداری خۆتبە و باش ئاگاداری تەندروستی خۆتبە، هیوادارم کە لەهەر شوێنێك بیت لەو شوێنە هەست بە خۆشەویستی و دڵخۆشبوون و بەدیهێنانی خەونەکانت بکەیت ، تۆ بەشێك بوویت لەو روحی من ، هەمیشە دوعای باشتربوونت بۆ دەکەم ، دوعای ئەوە دەکەم کە دڵت لەو شتانە چاک بێتەوە کە بۆ کەسی باس ناکەیت. ئەوەندەش بزانە هێندەی مرۆڤێکی هەژار بۆ مەرگ خۆزگەی ژیانم هەبوو لەگەڵت💔 ئامانەتی خودا بیت هیوای دڵ و دەروونێکی ئارامت بۆ دەخوازم.🙇🏻‍♀️💔sila💔#fyp #foryoupage #viral #tektok #foryou

About