@i4.haryad: #fyppppppppppppppppppppppp دەمویست هەموو برینەکانت ماچ بکەم لەجێی هەر برینێک پارچەیەک لە خۆم بڕوێنم دەمویست لە جێی ئەو پارچە گۆشتەی لای سینەت من هەبم و هەموو خەم و ئازارەکانت لە گەردنم توند بکەم ، لە نێو باوەشم لە هەموو دەرد و بەڵایەک بتشارمەوە و نەهێڵم هیچ خەمێک پێت بگات دەمویست ببمە هەموو کەست و تاکە کەست ، دەمویست ئەو خوێنە سوورەی ناو دەمارەکانم دەربێنم و بیکەمە خوێنی ئاشقانەی شین ، هەرچی خۆشی دونیایە بیکەمە قاتێک و لەبەرتی بکەم ‌و بەختەوەری وەک بۆنێکی شیرین بدەم لە لاملت و پڕی بکەم لە ئیشق و میهرەبانی و بەسەر ڕۆحتا بیبارێنم ، بەڵام ئێستا کە تۆ نیت نازانم نەبونت هەڵبەمە کام دۆزەخ بوویت بە گەورەترین برین بەسەر ڕۆحمەوە ، دڵ تەنگیم هێندە زۆرە لە باوەشی ئاسمانیش جێی نابێتەوە بێ تۆیی سەری خواردووم، ماندووم و دەچم جەستەم لە شوێنێک فڕێ دەدەم ، ئەکرێ ئەو شوێنە باوەشی تۆ بێت؟🖤🫂

Haryad🖤
Haryad🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 05 July 2026 16:35:02 GMT
3329
476
5
87

Music

Download

Comments

To see more videos from user @i4.haryad, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About