@brunelviss: Alanzoka foi trollado por um falso argentino no Fortnite! #alanzoka #fortnite

Brunelviss Games
Brunelviss Games
Open In TikTok:
Region: BR
Wednesday 05 August 2026 18:03:50 GMT
12668
396
2
5

Music

Download

Comments

fndt42
☈FNDT☈ :
2026-08-05 18:20:37
0
To see more videos from user @brunelviss, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

باران لەسەر سەربانی گڵینی خانووە کۆنەکەی شار دەتکا، تەقەتەقی دڵۆپەکان وەکو لێدانی کاتژمێرێک بێت کە کۆتایی بە تەمەنی مرۆڤێک دەهێنێت. پیاوێکی بەتەمەن، حەفتا ساڵ ،    بە دەستە لەرزۆکەکانی پەرداخێکی  چایی گەرمی دەگرت. لاقێکی لە شەڕی شاخدا بە جێهێشتبوو، جەستەی پڕ بوو لە پارچە ئاسن و یادگاریی ئەو ڕۆژانەی کە بە پەنجەی ئاسنین خاکی نیشتمانیان لە دەستی دوژمن دەپاراست. ساڵانی هەشتاکان، کاتێک مام حاجی  گەنجێکی چاونه‌رس و بەسام بوو، هەموو هیوا و خەونەکانی خۆی لەژێر پێی کوردستاندا بەخشی. ئەو بڕوای وابوو کە خاک دایکە، دایکیش ڕۆڵەی خۆی لەبیر ناکات. لە سەنگەرەکاندا لەبرساندا ڕەق دەبوونەوە، بەڵام بە خەیاڵی ئازادی و سەربەستیی نیشتمان، سەرمای زستانی شاخەکانیان دەکردە گەرمی. هاوڕێ نزیکەکەی،  لەسەر چۆکەکانی ئەو گیانی سپارد و بە چرپە پێی گوتبوو: ئاگات لە نیشتمان بێت، با خوێنی ئێمە بەخۆڕایی نەڕوات.
باران لەسەر سەربانی گڵینی خانووە کۆنەکەی شار دەتکا، تەقەتەقی دڵۆپەکان وەکو لێدانی کاتژمێرێک بێت کە کۆتایی بە تەمەنی مرۆڤێک دەهێنێت. پیاوێکی بەتەمەن، حەفتا ساڵ ، بە دەستە لەرزۆکەکانی پەرداخێکی چایی گەرمی دەگرت. لاقێکی لە شەڕی شاخدا بە جێهێشتبوو، جەستەی پڕ بوو لە پارچە ئاسن و یادگاریی ئەو ڕۆژانەی کە بە پەنجەی ئاسنین خاکی نیشتمانیان لە دەستی دوژمن دەپاراست. ساڵانی هەشتاکان، کاتێک مام حاجی گەنجێکی چاونه‌رس و بەسام بوو، هەموو هیوا و خەونەکانی خۆی لەژێر پێی کوردستاندا بەخشی. ئەو بڕوای وابوو کە خاک دایکە، دایکیش ڕۆڵەی خۆی لەبیر ناکات. لە سەنگەرەکاندا لەبرساندا ڕەق دەبوونەوە، بەڵام بە خەیاڵی ئازادی و سەربەستیی نیشتمان، سەرمای زستانی شاخەکانیان دەکردە گەرمی. هاوڕێ نزیکەکەی، لەسەر چۆکەکانی ئەو گیانی سپارد و بە چرپە پێی گوتبوو: ئاگات لە نیشتمان بێت، با خوێنی ئێمە بەخۆڕایی نەڕوات." ساڵان ڕەت بوون. ئازادی هات، بەڵام نا هەمان ئەو ئازادییەی مام حاجی و هاوڕێ شەهیدەکەی خەونیان پێوە دەبینی. کۆشک و تەلاری بەرز شارەکەیان داپۆشی، شۆستەکان پر بوون لە ئوتۆمبێلی گرانبەها و کەسانێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان سێبەری تفەنگیشیان نەدیبوو، بوونە دەسەڵاتدار و خاوەنی هەموو شتێک. کەچی مام حاجی ، قارەمانەکەی دوێنێ، لە ژوورێکی تاریک و سارددا لەگەڵ ئازارەکانی جەستەی و تەنیایی ژیان بەجێما. پاسپۆرتەکەی زەرد بووبوو، نانی ڕۆژانەی بە مووچەیەکی زۆر کەم بەڕێوەدەچوو کە ئەویش چەندین مانگ جارێک بە منەتەوە پێی دەدرا. ڕۆژێکیان، مام حاجی چووە سەر گۆڕی هاوڕێکەی لە کەس نەناسان. لەوێ بە دەنگێکی بەرز گریا، گریانێک کە لە قووڵایی دڵییەوە دەهات: " براکەم... چاک بوو نەمانت! نیشتمانەکەمان گەورە بوو، بەڵام بۆ ئێمە نا. ئێمە تەمەنی خۆمان پێدا، ئەویش نانی خۆی بە بێگانە و خەڵکانی تر بەخشی. ئێمە بووینە دارعاسای ژێر دەستی کەسانێک کە نیشتمانیان کردە بازرگانی. جاران دوژمن جەستەمانی پارچە پارچە دەکرد، بەڵام ئه‌مڕۆ نیشتمان خۆی ڕۆحمان وردوخاش دەکات." کاتێک مام حاجی لە گۆڕستانەکەوە دەگەڕایەوە، کوڕە گەنجەکەی، کە تەواوی زانکۆی تەواو کردبوو و چەندین ساڵ بوو بێکار بوو، بە کۆڵەپشتێکەوە لە بەردەم دەرگاکە وەستابوو. تەنها گوتی: "باوکە، منیش دەڕۆم... ئەم خاکە بۆ ئێمە باوکایەتی ناکات، جێی دڵسۆزانی تێدا نابێتەوە." مام حاجی هیچی نەگووتبوو، تەنها سەری نواند. زانی کە چەرخی بێوەفایی نیشتمان دووبارە دەبێتەوە؛ نیشتمانێک کە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی خۆی دەپووکێنێتەوە و دووریان دەخاتەوە، تا لە وڵاتانی بێگانە ببنە پەڕەوازە. لەو شەوەدا، مام حاجی چاوەکانی داخست و بۆ هەمیشە سەری نایەوە، لە کاتێکدا تەنها یادگارییەک کە لە نیشتمان بۆی مایەوە، پارچە ئاسنێکی سارد بوو لەناو سینگیدا. #musica #کوردستان #artist #شیعر #فارسی

About