@awat91: چوار ساڵ تێپەڕ بوو.. مردن ڕاستیەکی تاڵە و هەموومان دەبێت ئەو ڕاستیە بچێژین، بەڵام قورسترین ژیان ئەو ژیانەیە کە دوایی مردنی کەسە ئازیز و خۆشەویستەکانمان بەجێ ئەمێنێت . مرۆڤ دوای نەمانی باوک، پشت و پەناو کۆڵەکەی ماڵی لەدەست دەدات؛ ماڵێک کە پڕ بوو لە زەردەخەنە و مجلیسە پڕ ئامۆژگاریەکانی لەپڕ سارد دەبێتەوە و بۆشایی و کەلێنێکی گەورە دروست دەبێت کە بە هیچ شتێک پڕ نابێتەوە . ئێستە گەورە بووم، زۆر شتم لە ژیاندا بەدەست هێناوە و خاوەنی زۆر دەستکەوت و شتم، بەڵام چ سودێکی هەیە کاتێک “باوکم” نییە تا شانازیان پێوە بکات و سەرکەوتنەکانم ببینێت و لە باوەشم بگرێت؟ سەیرکردنی دونیا گۆڕاوە؛ گەشتەکانم، ئەو سەفەر و شوێنە جوانانەی دەیبینم، ئیتر ئەو تام و چێژەی جارانیان نییە. پێشتر، هەموو خۆشییەکی گەشتەکەم لەوەدا بوو کاتێک دەگەڕامەوە، دەهاتم و لە خزمەتیدا دادەنیشتم؛ چایەکی لەگەڵ دەخواردین و سەیری وێنە و ڤیدیۆکانمان دەکرد، ئەویش بە چاوی پڕ لە سۆز و شانازییەوە گوێی لە باس و خواسی سەفەرەکانم دەگرت ئێستە گەشت دەکەم، وێنە دەگرم، بەڵام کاتێک دەگەڕێمەوە، شوێنەکەی چۆڵە و کەس نییە بڵێم: “باووکە، سەیری ئەم شوێنە بکە چەند جوان بوو...” بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو خەم و تەنیاییە، دڵمان بە ڕەحمەتی خوای گەورە و بە ئیمان بە قەزا و قەدەری ئەو ڕازییە. دنیا شوێنی نەمانە و هەموومان ڕێبواری ئەو ڕێگەیین. خوای گەورە لە مردوی هەموو لایەک خۆش بێت، و جێگەیان بەهەشتی نەبڕاوە بێت… 3:17 25/8/2022 ٥ شەمە مرۆڤ بەپێی خەمەکانی پیردەبێت نەک تەمەنی 💔 «إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ» #awat91 #awatabdulla
awat abdulla
Region: IQ
Tuesday 25 August 2026 12:03:04 GMT
Music
Download
Comments
shaidadesigne :
روحی باوکی بەریزت و باوکی من وهەموولایەک شاد بیت ان شا ءالله
2026-08-25 22:58:00
1
Rebwar_an :
من بابموو دايكيشم وه فاتيان كردوه به لام من نازانم بؤحه زناكه م بچمه سه رگؤره كه يان نه شچووم له وانه يه من بئ هه ستبم يان راستى قبوول ناكه م
2026-08-25 21:32:31
3
Xanm _elina :
رۆحی باوکی تۆ و منیش شاد بێت بەراستی بێ باوکی سەخترین برینە بە هیج سارێژ نابیت
2026-08-26 08:39:38
0
binar ata :
Xway gawra lee xosh byt
2026-08-26 16:37:42
0
wrya kurd :
به دنیا دل نبندد هرکه مرد است
که دنیا سر به سر اندوه و درد است
به قبرستان گذر کن تا ببینی
که دنیا با عزیزانت چه کرده است
2026-08-29 21:14:47
0
Ashna Hseen :
باوکی منیش سبەی ئەکاتە ٥ساڵ و ٥ مانگ،،دوای مردنی ئازیزێکت ئەزاانی چێژی لەدەستدانی ژیان واتە چی😔
2026-08-31 20:06:29
0
Sham :
La azarakat tedagam chunka mnish Naz halgrakam kochy dwayy krd hamw bayaniak baw shocka xabarm dabetawa ka babm namaya enshalla la bahasht yaktr dabininawa baba😭😭😭😭😭
2026-08-26 15:33:01
0
MERA✪ :
2026-08-25 12:29:21
1
Sedra Zhian :
خوالێ یە ن خۆشبێت بێ باوکی یاعنی مردنێکی هێواش
2026-08-26 12:15:18
0
Simwli🦋 :
جێگای بەهەشتبێت، ئەوە ڕێگای هەمومانە دڵخۆشی تۆو کارە چاکەکانت و خێرەکانت بۆ ئەو بەسە کە لەودنیا حەساوەبێت
2026-08-26 11:19:20
0
Amal🍒 :
💔
2026-08-26 07:18:10
0
🍒 :
خوای گەورە لێی خۆشبێت
2026-08-28 07:15:19
0
زا نست زه رگه ته يى :
خوا لي خؤشبيت❤️روحى شا د بيت
2026-08-27 10:00:10
0
lira_suli :
😭💔من دوو مانگە هەمان ئازاری تۆ ئەجیژم. 💔😭
2026-08-28 12:17:17
0
DeKan_BaBani :
هیچ شتێک وەکو مردن بێدەنگ و ڕاستگۆ نییە.... 🥺
2026-08-26 10:27:25
0
HarZHin :
ئەوەی ئەو ئازارەی نەدیبێ نازانێ و لێی ناگا
2026-08-25 12:05:17
0
ئیسلام👆 :
2026-08-27 17:24:18
0
🦋پەپوولە🦋 :
😢😢😢
2026-08-26 11:37:36
0
𝖆ៜ𝖆 :
لەبیرم نییە بەڵام ئەزانم زۆردەمێکە ئەم ڕەسمە لەسەرشاشەی مۆبایلەکەمە
2026-08-25 14:07:10
4
Sakar Rashid :
40 rozhbw tamanm ka bawkm Shahid kra ba nahaq . dwaysh gawra bwm w daykm bw. ba hamw kasm .awysh wafaty krd 2024 ba sher panja .bekas bwm .....
2026-08-26 02:46:22
0
user549991164 :
زۆرسەختە دائیم دلت لائازیزێکی مردو بێت دەستت بێ نەگاتندتوانی بۆنی بکەی نەتوانی باوەشی بکەی زۆر بیرت دەکەم برا نازدارەکەم
2026-09-09 11:05:30
0
🦋.🫀 :
یاخوا جێگەیی بەهەشتبێ
2026-08-26 07:17:31
0
سۆما :
جیگای به هه شت بیت ان شاءالله
2026-08-26 05:39:46
0
anasjwamer :
دوای مردنی باوکم هەموو باوکێکم خۆشەوێت🥺
2026-08-26 04:09:21
1
مہصہطہفہى العہبہيہديہ :
الله يرحمه اخي❤️
2026-08-25 12:09:50
0
To see more videos from user @awat91, please go to the Tikwm
homepage.