@kh0dm: من کە خاوەنی ئەم پەیجەم، خۆزگە هەموو ئەم دێڕانەی ڕۆژانە لێرە دەیاننووسم تەنها پۆستێک و وشەی سەر کاغەز بوونایە... خۆزگە تەنها چیرۆکێکی خەیاڵی بنووسرایە و هیچی تر... بەڵام لە ڕاستیدا هەموو ئەم وشانە، هەموو ئەم ئازارانە، دەربارەی کوڕێکە کە لە تەمەنی ١٤ ساڵیمدا دڵم پێی بەخشی و ڕۆحم لەناو خەیاڵیدا جێما. ناڵێم هیچ هەواڵێکیم لێی نییە، نا.. هەواڵم هەیە و لە دوورەوە ئاگاداری ژیانیم، بەڵام تاڵییەکە لەوەدایە ئێمە تەنها ۱ جار بەیەک گەیشتین، تەنها یەکبار بە سوتفەیەکی بێبەزەییانە لە شوێنێک چاوەکانمان ئاشنای یەک بوون. پاش ساڵێکی تەواو لە چاوەڕوانی و خەم، ڕێک لە هەمان ئەو شوێنەدا دووبارە چاوەکانمان کەوتنەوە بە چاوی یەکتر، وەک ئەوەی زەمەن لەو شوێنەدا وەستابێت. ڕاستییەکەی ئازیزم، تۆ لە ناو ناخی مندا هی منیت؛ تۆ نە جێت هێشتووم چونکە هەرگیز بەڵێنت پێنەداوم، نە قسەت لەگەڵ کردووم تا بڵێم بە وشەیەک دڵت شکاندووم... بەڵام ئەوەی هەموو شەوێک دڵم دەپڵپێنێت و خەوم لە چاو هەڵدەگرێت ئەوەیە: نازانم چۆن وا بێپەنا و بێدەسەڵات ئاشقت بووم؟ تەنها بە یەک تێڕوانین! منێک کە لە سەرتاپای ژیانمدا بێمنەت بووم لە کوڕی ئەم زەمانە و تەنها خوا دەیزانی چەندە بێمنەتانە دەژیا، منێک کە تەنها خوا ئاگاداری ئەو هەموو لوتبەرزی و فیزەی من بوو بەرامبەر دەوروبەرم و ئامادە نەبووم تەنانەت وەڵامی سڵاوێکیش بدمەوە... کەچی بەو هەموو لوتبەرزییەوە، بێدەسەڵاتانە هێندە سەخت ئاشقی تۆ بووم! سیتایەک کە لە ژیانیدا شەرمی دەکرد و سەیری ناو چاوی کەسی نەدەکرد، کەچی بە یەک سەیرکردن بووە موقیمی خەیاڵی چاوە ڕەشەکانت و شەیدای باڵا بەرزەکەت. ئاخر ئەگەر کچێکی بێوەفا و دڵڕەق بوومایە، دوای ئەم هەموو ساڵە لە بێدەنگی و دووری، تۆم لە یاد دەکرد و ناوتم لە لاپەڕەکانی ژیانم دەسڕییەوە... بەڵام من نەک هەر لە یادم نەکردیت، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر بووم لە خۆشویستنت و زیاتر لەناو خەیاڵتدا ون بووم. هێشتا بیرمە، کاتێک قوتابخانەی ئامادەییەکەم گواستەوە بۆ نزیک ئەو شوێنەی تۆی لێ ئیش دەکەیت... دەزانی تەنها لە پێناوی چیدا ئەو بڕیارەم دا؟ تەنها لە پێناو ئەوەی ڕۆژانە لە پەنجەرەی پاسەکەی کاک ئاریانەوە، تەنها بۆ چەند چرکەیەکی کەمیش بێت، چاوە جوانەکانت ببینم و بە دیاریانەوە هەناسەیەک بدەم... تەنها بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لەوەی ئەو هەوایەی هەڵی دەکێشم، تۆشی تێدا هەناسە دەدەیت. ئێستاش کە ئەم دەقانە دەنووسم، دڵم لەگەڵ هەر پیتێکدا دەپچڕێت... تێپەڕینی کات هیچی لەو خۆشەویستییە نەگۆڕیوە، تەنها منی ماندووتر و خەمبارتر کردووە لە بەرامبەر ئەو بێدەنگییە درێژەی نێوانماندا#30ta #kh0dm #foryou #30ta #foryou.

﮼سیتا
﮼سیتا
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 18 September 2026 21:04:30 GMT
1406
194
1
12

Music

Download

Comments

rekan.m1
rekan.m1 :
💔
2026-09-18 21:06:53
0
To see more videos from user @kh0dm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About