@t.kitchen.q8:

تاء.كيتشن
تاء.كيتشن
Open In TikTok:
Region: KW
Wednesday 14 October 2026 08:37:58 GMT
3413
89
0
74

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @t.kitchen.q8, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئافرەت چییەتی.. ئەسڵەن کێ ئەو مافەی بە کۆمەڵگا داوە کە لەبری ئافرەت بڕیار بدات چی لەبەر بکات؟ کەی جەستەی ئافرەت بووەتە مەیدانی ملمﻻنێی ئایدیۆلۆژیا و باوەڕەکان، تا هەر کەسێک بیەوێت بە پێی بۆچوونی خۆی شێوازی ژیانی ئەو دیاری بکات؟ لە ئازەربایجان و لە هەر شوێنێک کە مافی جلپۆشینی ئافرەت سنووردار دەکرێت، پرسیارەکە تەنها حیجاب نییە، بەڵکو ئازادیی تاکە. دەوڵەت و کۆمەڵگا تا چەند مافی ئەوەیان هەیە لەبری ئافرەت بڕیار بدەن چۆن بژیت و چۆن دەرکەوێت؟ ئەگەر ئافرەت حیجاب بکات، هەندێک کەس بە کۆیلەی نەریت و دواكەوتوویی ناوی دەبەن؛ ئەگەر حیجاب نەکات، هەندێکی دیکە بە بێئەخلاقی تۆمەتباری دەکەن. لە نێوان ئەم دوو حوکمەدا، خودی ئافرەت لە کوێیە؟ کەی مافی ئەوەی دەبێت بەبێ ترس و تۆمەت، خۆی بێت؟ ئەوانەی پێیان وایە حیجابنەکردن واتە ئافرەت دەیەوێت ڕووت بێتەوە، لە ڕاستیدا هەڵبژاردنەکانی ئافرەت بە دوو شتی تەواو دژ بە یەک سنووردار دەکەن. وەک ئەوەی نێوان حیجاب و ڕووتبوونەوە هیچ شتێکی دیکە نەبێت! هەروەها ئەوانەی هەر کچێکی حیجابدار بە کۆیلە و نەزان دەزانن، هەمان هەڵە دەکەن؛ چونکە ئەوانیش بە ناوی ئازادییەوە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی خۆیان بەسەر ئافرەتدا بسەپێنن.  نە قەرارە حیجابکردن بەڵگەی تەقوا و پاکیی دڵ بێت نە حیجابنەکردن بەڵگەی بێئەخلاقیی بێ. لێ ئەخلاق بە کردار هەڵدەسەنگێندرێت، نەک بە شێوەی دەرەوەی مرۆڤ. ئافرەت دەتوانێت بە ویستی خۆی حیجاب بکات، و دەتوانێت حیجاب نەکات لە هەردوو حاڵەتەکەدا شایستەی ڕێزە. ئاخر ئازادی بە مانای بێ‌سنووری نییە. یاسا دەتوانێت بۆ پاراستنی سەلامەتی و مافی کەسانی تر ڕێسای دادپەروەرانە دابنێت، بەڵام نابێت ببێتە بیانوو بۆ سەپاندنی باوەڕ یان کۆنترۆڵکردنی ژیانی ئافرەت.. ئەگەر ئێمە داوای ئازادی بۆ ئەو کچە بکەین کە حیجاب ناکات، بەڵام مافی ئەو کچە ڕەت بکەینەوە کە بە ویستی خۆی حیجاب دەکات، ئەوا بەرگری لە ئازادی ناکەین؛ تەنها دەمانەوێت دەسەڵاتی خۆمان جێگای دەسەڵاتی ئەوانی تر بگرێتەوە. ئافرەت نە موڵکی خێزانە، نە موڵکی کۆمەڵگایە، نە موڵکی دەوڵەتە. ئەو مرۆڤێکە کە مافی هەیە بیر بکاتەوە، باوەڕی هەبێت و بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات. پێوەری کۆمەڵگای پێشکەوتوو ئەوە نییە کە هەمووان وەک یەک جل لەبەر بکەن بەڵکو پێوەرەکە ئەوەیە کە جیاوازییەکانمان بەبێ ترس و سووکایەتی بێت. ئەگەر ئازادی تەنها ئەو کاتە بۆمان قبووڵە کە ئەوی تر وەک خۆمان بیر بکاتەوە، ئەوا ئێمە ئازادیخواز نین؛ تەنها دەمانەوێت هەمووان لە ژێر فەرمانی خۆماندا بن. ئافرەت پێویستی بە کەسێک نییە کە لەبری ئەو بڕیار بدات چی بپۆشێت، پێویستی بە کۆمەڵگایەکە کە مافی هەڵبژاردنی بپارێزێت. چونکە ڕێزگرتن لە ئافرەت ئەوە نییە تەنها کاتێک ڕێزی لێ بگرین کە هەڵبژاردنەکەی بە دڵی ئێمە بێت بەڵکو ئەوەیە تەنانەت کاتێک لەگەڵی ناکۆکین، مافی مرۆڤبوونی لەبیر نەکەین.. وەسەلام.. #فەلسەفە #تێڕامان #ئازادی #ئافرەت

About