@qarajawa11: لەم دنیا پان و بەرین و فراوانە هەرگیز ناتوانی شتێك ببخشیت كە كەسی بەرامبەر مەبەستی نەبێت وەری بگرێ سڵاو كردنێك چەندە پێویستی بەوەیە تۆ بیكەیت هێندەش پێویستی بە هەڵوێستی كەسی وەرگرە ئەچیتە مەتعەمێك بۆ نان خواردن دۆستەكەت كە دانیشتوە هەر لە دوورەوە پێ ئەكەنێ ئەمە ئامادەكارییە بۆ وەر گرتنی سڵاوێك ناسیاویكی تر لەولاترە پشتتت تێ ئەكات وەرگرتنی سڵاوێك كە شتێكی سادەیە پێویستی بە هەڵوێستی بەرامبەر ئیدی دەربڕینی خۆشەویستیەكی گەورەی پڕ لە قوربانی دان و ٤٠ ساڵ تەمەن چۆن پێویستی بە هەڵوێستی بەرامبەر نیە یانی كێشەكە لەوەیایە هەندێك گەنج لەسەرەتایی تەمەنیان ئالەم ڕاستیە ناگەن تۆ ناتوانی خۆشەویستی دەرببڕی بۆ كەسێك كە ئامادە نیە وەری بگرێت! جار هەیە ئاماژەكان زۆر بچوكن بەڵام زۆر قوڵن یانی برادەرێكمان هەبوو زۆر مەبەستی كچێكی بەشی خۆمان بوو ئەم سڵاوی ئەكرد لەنێو دە كەسا ئەو خۆی مەژغوڵەكرد تا جواب نەیاتەوە كەچی ئەم هەر نەئەهاتە قەناعەت قەناعەتی ئەو وابوو كە ئیلا ئەبێ ئەم كچە دوو زلەی لێبات و حاشا لەڕوتان دوو تفی تێكات ئینجا ئەم واز بهێنێ لێی ئەی وت میرە ئەترسم ئێستا واز لەم كچە بهێنم و لە داهاتوو بیركەمەوە بڵێم ئاخ خۆزگە یەك تۆز زیاتر هەوڵم بۆ ئەیا! ئینسانێك كە بە عەقڵ باڵغ نەبووبێ پێی وایە ئەگەر زیاتر هەوڵ لەگەڵ ئاگر بات سارد ئەبێتەوە برا ئەمانە یاسایەكی جێگیرن تۆ لوتكەی بەخشینی خۆتت دەربڕیوە ئەو وەری ناگرێ عەقڵی ناباڵغ تەنها لەبەر ئەوەی بەرگەی تاڵیی نەخێری ئێستا ناگرێت خۆی بە خەیاڵی (خۆزگەی داهاتوو) ئەخەڵەتێنێت و پێی وایە ئەگەر زیاتر دەست بخاتە ناو ئاگرەوە ئاگرەکە سارد ئەبێتەوە! گەورەترین نیشانەی پێگەیشتنی پیاو ئەو كاتەیە کە تێئەگات كە خۆشەویستی و قوربانیدان سواڵکردن نییە . ئەو کەسەی لە ئاماژە بچووکەکان تێنەگات لە ساردبوونەوەی سڵاوێک لە پشتتێکردنێکی ناو مەتعەمێ یان لە نەبوونی ئامادەییی بەرامبەر ناچار ئەبێت چەندین ساڵی تەمەنی خۆی بکاتە قوربانی تا بگاتەوە بەهەمان ئەنجام كە ئەیتوانی بە بینینی نیشانەیەكی بچوك دركی پێ بكات ئینسانی عاقڵ ڕێز لە خۆشەویستی دڵ و تەمەنی خۆی ئەگرێ ناكرێ تۆ چوار ساڵی خۆت بفەوتێنی برا ئاماژە بچووکەکان وەک پەیامی ڕزگارکەروان بەڵام ئینسان نابڵغی عەقڵی نایبینێت ئەگینا چ مەعقولە گەنجێكی ٢٠ ساڵ كە لە زانكۆیە كەسی بەرامبەرە داوای سەفەری لێ ئەكات ئێ كاكی من ئەمە نیشانەی نەویستنە كاتی خۆی لەفەمان لە دوكانێك ئەخوارد كوڕێكی گەنج ئیشیەكرد لەوێ ناوی كاك جەبار بوو ساحێب ئیشەكە خوشكەزایەكی خۆی هێنابوو نەیەزانی ئەم چۆن دەربكات ئیتر پێی وتبوو ئەبێ جومعان بێیتەوە دوكان پاكەیتەوە جلی جوان لەبەر بكە و تۆزێ دەس بەخۆتا بێنە دنیایە زیادەی تری بۆ زیاد كردبوو ئێمەش مناڵ بووین بەڵام كابرا وەك دەردە دڵ ئەی وت ئیتر تەلەبە ئەیان وت جەبە گیان ڕاستەكا ماڵت نەشێوێ هەموو ئمساڵ ئەم پانتۆڵەو لەپێیا بووە ئیتر جەباری داماو بەیانیان كە ئەهات سەتڵێ جێڵی یابوو لە قژی ڕیشی پاك تاشیبوو وەلحاڵ وای لێ هاتبوو جلی حەفلە و مناسەباتی لەبەر ئەكرد نەك سەر شۆستەكە ئێواران جادەكەشی ئەشۆرد تەنیا تا بیسەلمێنێ دڵسۆزە و دەرنەكرێ ئێمە چووینە ئامادەیی لە ئامادەیی بیستمان كابرای خاوەن ئیش دەری كردوە ئینسانی عاقڵ ڕێز لە دڵسۆزی و خۆشەویستی و تەمەنی خۆی ئەگرێ ڕەخنە هەر هەبووە بەڵام ئینسان ئەگەر عاقڵ بێ ئەزانێ ڕەخنەی دروسكەر چیە و بیانوی دەركردن چیە داواكاری پێش زەواجیش هەر هەبووە بەڵام فەرقی هەیە كەسێك تۆی نەوێ زۆر جار ئەوەندە بێ ئەخلاقە چەند ساڵ پەیوەندی و وەعدی بەتۆ یاوە ( كە ئەمە كولیەن پێم هەڵەیە) بەڵام وەك باس باسی ئەكەین كەسێك كە چەند ساڵ تەمەنی تۆی بردوە ئێستا دڵی گۆڕاوەو تۆی ناوێ ئەوەندە نەقسی ئەخلاقی هەیە ئەیوێت خۆی لەتۆ ڕزگاربكات و هیچ ئازارێكی ویژدانیشی نەبێ ! ئەیەوێ بەدەستی خۆی تۆ بخاتە ئاگرێگ لە ئازار بەڵام كەمێك لە دەستی خۆی نەسوتێ و ئازاری نەبێ بۆیە لە خۆیەوە ئەگۆڕێ داواكاری سەیر سەیر و بەهانەی سەیر سەیرت پێ ئەگرێ ئەو ئەیەوێ تۆ خۆت بڕۆی تا ئەو كەمە ئازارەی ویژدانەش نەچێژێت. كە لەكاتی ڕۆشتنت خۆی توشی ئەبێ بۆیە جەوێك دروسەكات تۆ بڕۆیت ئەمانە نزمترین ئینسانەكانن كە نایانەوێت باجی كردەوەكانی خۆیان بدەن وە ڕێز لە تەمەنی خۆت بگرە ئەرکی تۆ گەیاندنە نەک سەپاندن تۆ گەیاندت فڵان كەس فڵان ئیشت خۆشوێت تەواو ناتوانی بی سەپێنی ئەمەكرای تۆ نیە ئینسان ئەبێ تێ بگات خۆشەویستی تۆ توانایی تۆ وەك تۆوێك وایە پەیوەست نیە بەیەك خاكەوە بۆ چەند ساڵ لەتەمەنی خۆت ئەفەوتێنی تا بیسەلمێنی ئەم تۆوەی تۆ لەم عەرزە سەوز ئەبێ ! لەكاتێكا زەوی خودا فراوانە ڕێزی كاتی خۆت بگرە ئەو برادەرەی ئێمە كاتی خوێندنی بە یەك كەسەوە فەوتاند لەكاتێكا دنیایەك لە بژاردەی باش هەبوو بۆ كەسێك كە مەیلی زەواجی هەبوایە #قەرەجاوا

قەرەجاوا
قەرەجاوا
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 25 November 2026 21:12:28 GMT
13242
783
30
72

Music

Download

Comments

hedihaziz
HEDi | هێدی :
Mashalla dastt xosh be ❤️
2026-11-26 11:07:25
0
bookshell2
گوڵی :
ڕێک وایە، هاوڕێیەکم چوار ساڵ مەسروفی کوڕێکی شاعیری وەرگێڕی هەولێری کرد لەسەر فەیسبوک لەڕێی نوسینەوە یەکیان ناسی کوڕەی شاعیر حەڤدە ملوێنی خواردو چوە داوای کچێکی تر
2026-11-25 22:04:57
5
ibra_him832
Ibrahim⚖️ :
دەستان خۆشبێت🖤
2026-11-25 21:16:01
2
anonymous291023
𖣂︎ :
بەخوا ڕێک وایە منێک لە کۆتایەکانی تەمەنی ١٧ ساڵیمدا کەسێکم خۆشویست کە ئەو کەسە یەکەم و کۆتای من بوو ئەو دوای ماوەیەک لەوەی بەحساب خۆشیەوێم هۆگری خۆی کردم و وایکرد کە خۆشمبوێت کات هات و ڕۆشت دوای ٨ مانگ کە زانی ئیتر لە ڕادەبەدەر خۆشمەوێ هەستا بەجێهێشتم لەکاتێکا ئەیزانی ئەو ساڵەی من ساڵی یەکلاکردنەوەی خوێندن و هەموو شتێکی من بوو ڕێک لەناو گەرمەی ئیمتیحان و سەعیکردن بێ ئەوەی یەک کەلیمەی مەعقول بڵێ وتی من و تۆ بۆ یەک نابین و ناگونجێین بەیەکەوە لەکاتێکا هەر چوار سەعات پێش ئەوە کە لەخوێندنا بووم پێئەکەنی و قسەی خۆشی ئەکرد بەڵام ئەوەنە هیچ بوو ڕۆشت خۆی خوێندنەکەی تەواو کرد منیشی وێران کرد دوای ماوەیەکی زۆر قەناعەتم بەخۆم هێنا وتم منیش ئەمساڵ بێتەوە خوێندن تەواو ئەکەم بەڵام نەخۆشی و هیلاکی باوکم و خەستەخانە نەیهێشت ئەو ساڵەش تەواو بیکەم ساڵی دواتریش مردنی باوکم ئەوەنەی تر وێرانی کردم بەڵام هەر دوای مردنەکەی باوکم ئەوەنەی پێنەچوو نامەی ناردەوە وتی پێم خۆشبووە قسە هات و قسە ڕۆشت ئەیزانی هەم ئەوم خۆشەوێت هێشتا و هەمیش بێتاقەتی نەبونی باوکمم وایکرد دوبارە زیاتر خۆشمبوێت بەجۆرێک کە ئیتر ئەو تەنها منی هەیە و بەجدی هاتۆتەوە ئەمجارەش بە هەمان شێوە بەس خۆی نەڕۆشت کارێکی کرد من بڕۆم بۆ ئەوەی ئەو ئازاری ویژدانەی یەکەم جار چەشتی ئەمجارە نەیچێژێت ئێستە تەمەنم ٢٣ زیاترە و نزیک بۆتەوە لە ٢٤ واتە وا ٥ ساڵ و نیو زیاترە من هێشتا لەناو گێژاوی خۆشەویستی ئەو کەسەدام بەڵام ئەو هیچ منەتێکی لێم نییە و بگرە ئامادەیە ئێستە بێت لەبەر چاو منا شو بە کوڕێکی تر بکات تا من زیاتر ئازار بچێژم لەکاتێکا من ئەقڵم کامڵ بووە ئەزانم ئەو بۆ من نابێت ئەگەریش ببێت لەجاران خراپتر ئەکات بەرامبەرم و بگرە خیانەتیش ئەکات لەتەنیش منەوە من ئێستە لە خاڵێکام ئەوم ئەوێ لەبەر ئەوەنا حەز بکەم لەگەڵی بژیم و ئەو کەسێکی باشە نا بگرە زۆر خراپە بەتایبەت بۆ من چونکە ئەو منی ناوێ بەڵام ویستنەکەی من تەنها لەبەر ئەوەیە خۆشمەوێ جار جار یەت بە مێشکما ئەڵێم خۆزگە کات بگەڕایەتەوە و خۆشمنەویستایە و وەک ئەو بومایە منیش
2026-11-26 04:13:01
9
hamaa_024
Hamaa_024 :
dast xosh ❤️
2026-11-26 06:42:13
0
abdrhman299
ABDRAHMAN /🖤 :
دەست خۆش ئەم کەمە نوسینەت لای من کتێبێکی تەواوە
2026-11-26 03:49:08
0
g0vvar
Govvar :
Bzhit
2026-11-26 10:37:39
0
vcxo._n
沃特 :
ئەم قسانە ئەبێ بکرێن بە کتێبێک بەجدی زۆر تایبەت بوو
2026-11-26 11:07:34
0
redin104_
🖤. حــەسرەت / Hasrat :
ڕێک من 4 ساڵ هەووڵم دا نەگەیشتم بەهێچ
2026-11-26 10:51:55
0
bniad
Bniad :
Yak la jwantrin Runkrdnawakan bu dastxosh.
2026-11-26 05:43:05
0
ali_kurdi_9
ALI :
ماشاءاللە لەو نوسینە بەڕاستی ئافەرین 👏👏 ئاساییە لۆم بنێری بە تێکست ؟
2026-11-26 08:01:25
0
karmand_hassan
Karmand :
خودا بەرەکەت بخاتە تەمەنتەوە میرە گیان🫀
2026-11-25 21:37:50
0
hama6080
Muhamad Ahmad :
دەست خۆش براا
2026-11-26 05:11:28
0
narmaaa4
𝚜𝚑𝚊𝚍𝚢𝚊𝚛🫧 :
چەن جوان بوو پۆستەکەت♥️.
2026-11-26 09:54:23
0
zhilwan.1
zhilwz :
نوسینەکەت بە مانابوو👏👏
2026-11-25 23:57:13
0
rahand.f.b.i
Wasa :
شیری دایکت پێ حەڵاڵ بیت برا ❤️🥰
2026-11-26 05:59:30
0
pawa.a5
𝘗𝘢𝘪𝘸𝘢𝘯𝘥🤍’ :
ئەی ڕەحمەت لە دایكو باوكت بەخوا ڕێك وایە♥️♥️.
2026-11-25 23:58:10
0
yuns_rahim
YUNS 🖤 :
ئەی هەر بژی و بمێنیت بەسەلامەت برای من.🖤
2026-11-25 21:56:00
0
rawadlshad210
rawand :
🌹🌹
2026-11-25 23:06:22
1
r4wand_o_o
Rawand🖤 :
❤️❤️❤️
2026-11-25 21:17:39
1
unseen.socio
unseen.socio :
🌹
2026-11-26 03:45:04
0
lawand.91
lawa :
👏👏👏
2026-11-26 09:59:47
0
saam_s2000
𝑆𝐴𝑀𝐼 :
👏🏻🌷
2026-11-26 03:13:56
0
_nazi_23
Naz :
👏🏻👏🏻👏🏻
2026-11-25 23:51:55
0
tiktokmuslim3
tiktok muslim :
🥰🤲
2026-11-25 21:30:50
0
To see more videos from user @qarajawa11, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About